شارپرێس:
دواى گه‌یشتنى پێكوته‌ى كۆرۆنا بۆ هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ كوتانى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ده‌ستپێده‌كات‌و له‌شارى هه‌ولێریش كوتان دژى كۆرۆنا ده‌ستى پێكردو سه‌ره‌تاش له‌كارمه‌ندانى ته‌ندروستى‌و پزیشكى نه‌خۆشخانه‌كانه‌وه ده‌ستى پێكرد.
دواى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم گه‌یشتنى پێنج هه‌زار ڤاكسینى كۆرۆناى كۆمپانیاى سینۆفارمى چینى ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌هه‌ولێر كوتان ده‌ستى پێكردو 680 كارمه‌ندو پزیشك له‌هه‌ولێر ئه‌و ڤاكسینه وه‌رده‌گرن.
هاوكات بڕیاروایه له‌هه‌موو هه‌رێمى كوردستان كوتانى كارمه‌ندو پزیشكانى ته‌ندروستى ئه‌مڕۆ ده‌ستپێبكات، له‌و ڕوه‌شه‌وه د.ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی پێشتر ڕایگەیاندبوو، وەزارەتی تەندروستی بەفەرمی بڕیاری دابەشکردن‌و پێدان‌و بەکارهێنانی ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID19یداوه کە لەلایەن سەنتەرەکانی وەرگرتنی پێکوتە لەپارێزگاکان‌و ئیدارە سەربەخۆکان دەتواندرێت بەکاربهێنرێت وەکو قۆناغی یەکەم بۆ کوتانی پزیشکان‌و کارمەندانی تەندروستی هێڵی پێشەوە لەنەخۆشخانەکان‌و سەنتەرەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەپێی ڕێنمایی‌و پلانی نیشتمانی داڕێژراو.