شارپرێس:
سه‌رۆكى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت سبه‌ینێ 9/3/2021 ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ى بڕیاره هاوپه‌یمانان بیده‌ن به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌خرێته سه‌ر ژماره‌ى حسابى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و دواتر موچه‌ى لێوا هاوبه‌شه‌كان ده‌درێت.
ڕێڤینگ هرورى سه‌رۆكى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانى كوردستان به شارپرێسى ڕاگه‌یاند، بڕیاره سبه‌ینێ سێشه‌ممه 9/3/2021 هاوپه‌یمانان ئه‌و بڕه‌پاره‌ى وه‌ك هاوكارى ده‌یده‌نه وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و موچه‌ى لیواكانى پێ دابه‌ش ده‌كرێت، ده‌خرێته سه‌ر ژماره حسابى وه‌زارتى پێشمه‌رگه‌و دواى ئه‌وه مووچه‌ى ليوا هاوبه‌شه‌كان دابه‌ش بكرێت.
سه‌رۆكى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانى كوردستان وتیشى،" بڕیارى پێدانى سێ موچه به لیوا هاوبه‌شه‌كان وه‌ك خۆیه‌تى و نه‌گۆڕاوه به‌ڵام به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ئه‌وان له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌یان وه‌رگرتوه ئه‌گه‌ر نه‌توانرا سێ مووچه پێكه‌وه بدرێته لیوا هاوبه‌شه‌كان ئه‌وا له‌م هه‌فته‌یه‌دا موچه‌یه‌كیان پێده‌درێت و هه‌ر له‌م مانگه‌دا دووموچه‌كه‌ى تریان پێده‌درێت.
له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م ساڵه‌وه هاوپه‌یمانان به‌مه‌رج ره‌زامه‌ندیاندا له‌سه‌ر پێدانى هاوكارى دارایی به پێشمه‌رگه‌و مه‌رجه‌كانیش ئه‌وه‌بوو هاوكاریه‌كه‌یان بدرێته ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى له چوارچێوه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ن و موچه‌شیان به‌بێ لێبڕین به‌سه‌ردا دابه‌ش بكرێت.
ئ.ق