شارپرێس:
65 كارمه‌ندى پڕۆژەی ئاوی (دوکان ـ سلێمانی/هێڵی 2) خۆپیشاندان ده‌كه‌ن‌و ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌ڵێن:"ماوه‌ى دوو مانگ‌و نیوه موچه‌مان پێنه‌دراوه كه وه‌كو كارمه‌ندى ڕۆژانه كارده‌كه‌ین‌و تائێستاش گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ نه‌كراوه"، هۆشداریش به‌حكومه‌ت ده‌ده‌ن له‌ئه‌گه‌رى وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ى داواكاریه‌كانیان، نوێنه‌رى ئه‌و كارمه‌ندانه‌ش له‌شارپرێسه‌وه په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه.
گۆڤه‌ند ئه‌كره‌م ئه‌ندازیارى میكانیك‌و نوێنه‌رى ئه‌و 65 كارمه‌نده به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى سلێمانى سێ پڕۆژه‌ى هه‌یه ئه‌وانیش پڕۆژه‌ى ئاوى دوكان ـ سلێمانى 1، پڕۆژه‌ى ئاوى دوكان ـ سلێمانى 2، پڕۆژه‌ى ئاوى سه‌رچنار، به‌تایبه‌ت هێڵى دوكان سلێمانى ئاوى (شارى سلێمانى، گه‌ڕه‌كى ڕاپه‌ڕین، تاسڵوجه، ئه‌ڵڵایی، بازیان، پیره‌مه‌گرون، چه‌مچه‌ماڵ تاده‌گاته شۆڕش) دابینده‌كات‌و ده‌توانین بڵێین ئه‌م پڕۆژه‌یه به‌نزیكه‌یی له 50%ى ئاوى پارێزگاى سلێمانى دابینده‌كات".
وتیشى:"ژماره‌مان 83 كارمه‌نده له‌و پڕۆژه‌یه‌دا، له‌و ژماره‌یه‌ش 65مان كارمه‌ندى ڕۆژانه‌ین كه هیچ گرێبه‌ستێكمان نییه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، به‌ڵكو وه‌كو كرێكارى ڕۆژانه حسابمان بۆ ده‌كرێت‌و مانگانه پاره‌مان پێده‌درێت، ئه‌وه دوو مانگ‌و نیوه ئه‌و پاره‌یه‌شمان پێنه‌دراوه".
مه‌ترسى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، "ئه‌گه‌ر 65 كارمه‌نده ده‌وامنه‌كه‌ین‌و بایكۆت بكه‌ین‌و پڕۆژه ڕابگرین به‌و 22 كارمه‌نده‌ى تر كه پێكهاتون له(ئه‌ندازیارانى كاره‌با، هونه‌رى كاره‌با، ئه‌ندازیارى میكانیك‌و هونه‌ریی میكانیك) پڕۆژه‌كه ناچێت به‌ڕێوه، ئه‌وكاتیش پڕۆژه‌كه په‌كیده‌كه‌وێت، چونكه ئه‌و 65 كارمه‌نده خه‌ڵكانى شاره‌زاو دڵسۆزى ئه‌وكاره‌ن".
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌شیان كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست شارپرێس كه‌وتوه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، "ئەمڕۆ لەوێستگەی سەرەکی پڕۆژەى (وێستگەی پیرقوربان پێش بازگەی دوکان) خۆپیشاندان دەکەین‌و داوای مافی دامەزراندن ده‌كه‌ین کە چەندین ساڵە ئێمە کارمەندی ڕۆژانەین‌و هیچ جۆرە گرێبەستێکمان بۆ نەکراوە".
جه‌ختیشده‌كه‌نه‌وه، بەشێک لەکارمەندەکان 13 ساڵە لەوێ کاردەکەن‌و کارمەندی دڵسۆز‌و شارەزاو لێهاتوو خەمخۆرن، ماوه‌ى دوو مانگ‌و نیوە موچەیان وەرنەگرتوە، له‌و ڕوه‌وه هۆشداریی به‌حكومه‌ت ده‌ده‌ن‌و جه‌ختده‌كه‌نه‌وه، "وەک کارمەندان ئەم خۆپیشاندانە سازدەکەین‌و مۆڵەت دەدەین بەحکومەت بۆ جێبەجێکردنی داواکانمان، لەئەگەری وەڵامنەدانەوەمان هەڵوێستی ترمان دەبێت".
ش.هـ