ئاڤێستا کەمال: دۆخەکە زیاد لە حەد تاریکە و پێویستی بە راچڵەکین هەیە

ڤیدێۆ

23/03/2021‌ 2454 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دکتۆرە ئاڤیستا کەمال سەرپەرشتیاری پلاتفۆرمی کوردستان و هاوکات پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانکۆی سلێمانى، پێیوایە کە لە هەرێمى کوردستان ژمارەیەکى زۆر ژنى بە توانا هەیە کە خاوەنی بریاری خۆیانن و بەراست دەڵێن راست و بە هەڵە دەڵێن هەڵە.
دکتۆرە ئاڤێستا لە ئەڵقەیەکی نوێی بەرنامەی "ئارما"دا لە شارپرێس باس لە دۆخی سیاسی و پێگەی ژنان و چەند پرسێکی تر لە هەرێمى کوردستان دەکات.
ئاڤێستا کەمال لەم دیدارەدا دەڵێت" دۆخەکە زیاد لە حەد تاریکە و خەڵک ناحەقی نییە کە رەشبین بێت بە منیشەوە، بەڵام ناکرێت لەبەر ئەوەى دۆخەکە تاریکە کۆڵبدەین، بۆیە پێویستە هەر کەسەو لە شوێنى خۆیەوە هەوڵ بدات و کار بکات، ئەم دۆخە پێویستى بە راچڵەکینێک هەیە بۆ ئەوەى شتەکان باش بکات".