شارپرێس:
هه‌رچه‌نده بڕیاربوو له‌گه‌ڵ موچه‌ى مانى شوبات به‌بێ لێبڕین موچه‌ى لیوا هاوبه‌شه‌كان دابه‌ش بكرێت له‌سه‌ر پاره‌ى هاوپه‌یمانان، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و بڕه هاوكاریه پێشكه‌شى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه نه‌كراوه‌و سبه‌ینێ ده‌بێته دومانگى ته‌واو لیوا هاوبه‌شه‌كان موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه.
لیوا قاره‌مان كه‌مال جیگرى سه‌رۆكى ئه‌ركان بۆ مه‌شق و ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به شارپرێسى ڕاگه‌یاند، پێش 10 رۆژ نوسراوێكیان بۆ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى كردوه كه موچه‌یه‌ك بدرێت به لیوا هاوبه‌شه‌كان تا ئه‌و بڕه هاوكاریه‌ى بڕیاره بگاته هه‌رێم ده‌گات و دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌دا.
وتیشى، سبه‌ینێ ده‌رده‌كه‌وێت كه ئایا حكومه‌ت ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر داواكاریه‌كان داوه یاخود نا، ئه‌گه‌ر موچه‌یه‌ك به‌بێ لێبڕین بدرێته پێشمه‌رگه‌ى لیوا هاوبه‌شه‌كان ئه‌وا وه‌ك قه‌رز ده‌بێت و دواتر له‌وبڕه‌هاوكاریه‌ى كه دێت دوو موچه پێكه‌وه به پێشمه‌رگه ده‌درێت.
هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش جگه له هاوكارى سه‌ربازى و مرۆیی مانگانه به‌بڕێك پاره هاوكارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌كات و له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا رایانگه‌یاند ده‌بێت هاوكاریه‌كانیان بدرێته ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى له ژێر چه‌ترى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دان، وه‌زاره‌تيش له ناوه‌راستى مانگى شوبات رایگه‌یاند سێ مووچه پێكه‌وه له‌و بڕه هاوكاریه‌ى هاوپه‌یمانان ده‌درێته لیوا هاوبه‌شه‌كان، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و لیوا هاوبه‌شانه كه ژماره‌یان 30هه‌زار پێشمه‌رگه‌یه موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه.
ئ.ق