شارپرێس: سه‌نگه‌ر ئاكره‌یی ده‌ستبردن بۆ بابه‌ته تابۆكان سه‌ر ئێشه‌ی زۆری به‌دواوه‌یه، من كاتێك هه‌نگاوی یه‌كه‌مم هه‌ڵهێنا بۆ نوسینه‌وه‌ی چیرۆكی هاوڕه‌گه‌زخوازه‌كان له‌كوردستان، ده‌مزانی ئه‌م بابه‌ته هه‌روا به‌سانایی تێپه‌ڕ نابێت، به‌ڵام بڕوام نه‌بوو بگاته ئاستی هه‌ڕه‌شه‌ی روون و ره‌وانی له‌ناوبردنم. كه‌س نییه نه‌زانێت له‌كوردستان ژماره‌یه‌ك كوڕ‌و كچی هاوڕه‌گه‌ز خواز هه‌ن – ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هه‌مان ره‌گه‌زی خۆیان هه‌یه – به‌ڵام قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له‌رووی میدیایی‌و یاسایی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه قه‌ده‌غه‌یه‌و هه‌موو هاوڕه‌گه‌ز خوازه‌كان به‌نهێنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه گرێ ده‌ده‌ن‌و چیرۆكه‌كه‌یان به‌په‌نهانی ده‌مێنێته‌وه. وه‌كو چۆن له‌زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا بابه‌تی په‌یوه‌ندی هاوڕه‌گه‌زخوازه‌كان بابه‌تێكی گه‌رم‌و گوڕی میدیاییه‌و قسه له‌سه‌ر شێوازی ژیانیان‌و جۆری په‌یوه‌نییه‌كه‌یان‌و هۆكاری ئه‌و په‌یوه‌ندییه ده‌كرێت، منیش ده‌مویست له‌كوردستان ئه‌و چیرۆكانه بگێڕمه‌وه‌و ده‌ستم به‌هاوڕه‌گه‌زخوازه‌كان بگات‌و له‌زاری خۆیانه‌وه چیرۆكه‌كان به‌یان بكه‌م. كاركردن له‌سه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یه هیچ ئاسان نییه، چونكه هاوڕه‌گه‌خوازێك نابینی ئاشكرا باس له‌خۆی بكات، بۆیه كاتێك ده‌ستم كرد به‌كۆكردنه‌وه‌ی چیرۆكه‌كان، زیاتر له‌ساڵ‌و نیوێكم ویست بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌مه ئه‌و ئامانجه‌ی كه ده‌مه‌وێت. یه‌كه‌م به‌شی چیرۆكه‌كه له مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی 2020 له‌ئه‌كاونته فه‌رمییه‌كانی ئاژانسی سێڤنی ئه‌مه‌ركی بڵاوبوونه‌وه، ئه‌و به‌شه پێكهاتبوون له‌سێ وێنه كه دوو دانه‌یان هی كوڕه‌كان‌و ئه‌وه‌ی تریان هی كچه‌كان بوو. بۆ ئه‌م كاره رۆژنامه‌نووس ئاڤان جاف سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ژن هاوكاری ده‌كردم، زۆر هه‌وڵمدا له‌كوردستانه‌وه بگه‌مه چیرۆكه‌كان، به‌ڵام هه‌موو ده‌رگاكان داخرابوو. بۆیه په‌نام بۆ كوڕێكی هاوره‌گه‌زخوازی كورد برد كه له‌وڵاتی ئیسپانیا نیشته‌جێیه‌و به"پێشكۆ"ی خۆی ده‌ناسێنێت، له‌رێی ئه‌وه‌وه گه‌یشتمه به‌شێك له‌كوڕو كچه هاوڕه‌گه‌زخوازه‌كانی كوردستان‌و داواملێكردن چیرۆكه‌كانیان ببه‌مه ناو میدیاكانه‌وه. زیاتر له‌مانگ‌و نیوێك بێنه‌و به‌رده‌و دانیشتنی ویست تا به‌شێكیان قه‌ناعه‌تیان به‌وه هێنا قسه‌م بۆ بكه‌ن‌و رێبده‌ن چیرۆكه‌كانیان بنوسمه‌وه چیرۆكه‌كان به‌وێنه ده‌گێڕدرانه‌وه‌و دیوی شاراوه‌ی ژیانی هاوڕه‌گه‌زخوازه‌كانی نیشان ده‌دا، باوه‌ڕم وایه ئه‌وه یه‌كه‌مجاره به‌و شێوه‌یه‌و به‌و ورده‌كارییه له‌سه‌ر ژیانی هاوڕه‌گه‌زخوازه‌كان قسه بكرێت‌و خۆیشیان ئاوا بێ ترس لێی بێنه پێشه‌وه، له‌گه‌ڵ وێنه‌كانیشدا به‌تێكست چیرۆكه‌كان ده‌خرانه روو. پرۆژه‌كه‌م ناو نابوو "شانازی" چونكه ئه‌وانیش شانازی به‌و جۆره ژیانه‌ی خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن‌و له‌مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی 2020 له‌ئاژانسی سێڤی ئه‌مه‌ریكی كه ئاژانسێكی تایبه‌تمه‌ندی دیكۆمێنتارییه ده‌ستم كرد به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی. https://bit.ly/3rd4xQ9 https://bit.ly/3sgK4va كۆی پرۆژه‌كه له 12 وێنه پێكده‌هات كه نمایشی ژیانی هاوڕه‌گه‌زخوازه‌كانی ده‌كردو له‌گه‌ڵیشیدا به‌تێكست ورده‌كاری له‌باره‌ی ژیانیانه‌وه باس ده‌كرا، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی سێ چیرۆكی یه‌كه‌م بڵاوبوونه‌وه، ئیتر ئه‌وانی تر رۆشناییان نه‌بینی، چونكه هه‌رایه‌كی زۆر له‌سه‌ر وێنه‌كان دروست بوون‌و ئاژانسه‌كه‌ش وێنه‌كانی له‌پێگه‌كه‌ی خۆی سڕییه‌وه. ئه‌و ده‌مه‌ی چیرۆكه‌كان بڵاوبوونه‌وه، له‌رێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه هێرشێكی به‌رفراوان ده‌ستی پێكردو له‌رێی نامه‌و ته‌له‌فۆنیشه‌وه هه‌م هه‌ڕه‌شه له‌خۆم‌و هه‌م هه‌ڕه‌شه له‌هاوڕه‌گه‌زخوازه‌كان ده‌كرا. كاتێك له‌میدیا كوردییه‌كان‌و له‌رێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه باسی پرۆژه‌كه كرا، ئیتر خه‌ڵكێكی زۆر به‌ناوه‌ڕۆكی پرۆژه‌كه‌یان زانی‌و به‌شێك له‌وانه نه‌یارو ناڕازی بوون‌و تیاشیاندا بوو به‌وه‌وه نه‌وه‌ستان‌و هێرشیان كرده سه‌رمان. من بۆ خۆم هه‌م له‌رێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌م لێكراو له‌رێی مۆبایله‌كه‌شه‌وه نامه‌م بۆ هات تائاستی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن هه‌ڕه‌شه‌یان ده‌كرد –ئیدیته‌ری ئه‌م چیرۆكه ناوه‌ڕۆكی به‌شێك له‌نامه‌كانی بینیوه-. له‌و هاوڕه‌گه‌زخوازانه‌ی كارم له‌گه‌ڵ كردن تیایاندابوو كرێچی بوون‌و له‌ماڵه‌كه‌یان ده‌كران‌و له‌لایه‌ن دراوسیێ‌و خاوه‌نكاره‌وه ئه‌زیه‌ت دران، هه‌شیانبوو ده‌یانوت ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر بانگیان كردوون بۆ لێپێچینه‌وه. یه‌كێك له‌هاوڕه‌گه‌زخوازه‌كان پێی وتم كه‌سێكی راسپاردوو رۆژنامه‌نووسی بابه‌ته‌كه بكوژێت له‌به‌رامبه‌ر پێنج هه‌زار دۆلار. ئیدیته‌ری ئه‌م چیرۆكه گوێی له‌تۆمارێكی ده‌نگی یه‌كێك له‌هاوڕه‌گه‌زخوازه‌كان بوو كه باس له‌وه د‌كات كه‌سوكاره‌كه‌ی هاتوونه‌ته ماڵه‌كه‌یی‌و ویستویانه بیڕفێنن، به‌ڵام ئه‌و له‌گه‌ڵیاندا نه‌چووه، له‌ناو گفتوگۆكانیش ناوی (سه‌نگه‌ر ئاكره‌یی) نوسه‌ری بابه‌ته‌كه هاتووه كه وتوویانه له‌ناوی ده‌به‌ن. هه‌ڕه‌شه‌كان به‌ته‌واوی هه‌راسانیان كردم، چونكه له‌زۆر لاوه په‌لامار ده‌درام‌و ده‌مزانی مه‌ترسی كه‌وتووه‌ته سه‌ر ژیانم، بۆیه سه‌ره‌ڕای راگرتنی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی دیكه‌ی چیرۆكه‌كه، خۆیشم بێده‌نگیم هه‌ڵبژارد. ئه‌مه له كاتێكدا كه ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی من كارێكی ڕۆژنامه‌وانیی ئاسایی بوو و به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه‌ك تێیدا نه‌كرابوونه ئاماج. له‌سه‌ره‌تاوه بیرم له‌وه كرده‌وه داوای یاسایی تۆمار بكه‌م، به‌ڵام دواتر پێم وابوو بۆ سه‌لامه‌تی پیشه‌كه‌ی خۆم ئه‌و كاره نه‌كه‌م، چونکە ئەگەر هەیە کە دادگا یان هەر ئۆرگانێکی ئەمنی داوای وردەکاری لە پڕۆژەکەم لێبکات بۆ بەرێوەچوونی رۆتینی پرۆسەی داوای یاسایی، کە ئەوکات ناچارم دەکەن شوناسی هاورەگەزخوازەکان ئاشکرا بکەم و ئەمەش پێچەوانەی ئێتیکی رۆژنامەوانی یە و تەنانەت بۆ سەلامەتی و پاراستنی کەسەکان شیاو نیە. ئاڤان جاف، سەرنوسەری گۆڤاری ژن، كه ئاگای له‌زۆرێك له‌ورده‌كارییه‌كان هه‌یه ده‌ڵێت: لە ماوەی چەند مانگی رابردوو ئاگاداری کەیسی فۆتۆگرافەری رۆژنامەوان سەنگەر ئاکرەیی بووم، بەهۆی کارێکی لەبارەی ژیانی هاوڕەگەزخوازەکانەوە رووبەرووی هەڕەشە و کێشە بوویەوە ، وەک نوێنەری سەنتەری میترۆ لە هەولێر سکاڵایەکەیمان تۆمار کرد و لەدواین راپۆرتی سەنتەرەکە بڵاوکرایەوە، هەڕەشەکان لە رێگەی ژمارەی نەناسراو و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بوو، هەڕەشەکان بەردەوام بوو تەنانەت پەیوەندیمان کرد بە پارێزەرێکی راویژکار بەناوی (یاسین وه‌لی حەداد) بۆ ئەوەی سکاڵاکەی بۆ تۆمار بکات لە دادگا بەهۆی هەڕەشەی بەردەوام، بەڵام بەهۆی هەستیاری کەیسەکەی نەمانتوانی کەیسە ببەینە دادگا. بۆ من هه‌مو ده‌رگاكان داخرابوو، تاكه چاره ئه‌وه بوو ماوه‌یه‌كی زۆر بێده‌نگ ببم‌و هیچ له‌باره‌ی چیرۆكه‌كه‌وه نه‌ڵێم، چونكه هه‌موو قسه كردنێك وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌ك بوو بۆ گڕدانی ئاگری ئه‌وانه‌ی توڕه‌بوون، هاوڕی‌و كه‌سه شاره‌زاكانیش هه‌ر هه‌مان رێنماییان ده‌كردم. یاسین وه‌لی حه‌داد ئه‌و پارێزه‌ره‌ی له‌م كه‌یسه‌دا په‌نام بۆ برد ده‌ڵێت: ئاگاداری کەیسەکەی سەنگەر ئاکرەیی بوومە کە وەکو وێنەگرێکی رۆژنامەنووس کە چەند مانگێک لەمەوبەر بە هۆی کارێکی رۆژنامەوانی کە لەسەر هاوڕەگەزخوازەکانی کردبوو روبەروی هەرەشە بوویەوە، دوای وتوێژەکی زۆر لەسەر ئەم پرسە و سەرەڕای هەرەشەی کوشتن لێی، بە هۆی هەستیاری کەیسەکە نەیتوانی رەوانەی دادگا بکرێت بۆ سکاڵا تۆمار کردن، چونکە دۆخی کەیسەکە پەیوەست دەبوو بە زانیارییەکانی ناوەرۆکی کەیس و ئەمەش ئەگەری مەترسی بۆ سەر پاراستنی زانیاری هاوڕەگەزخوازەکان دەبوو. هه‌واڵی چیرۆكه‌كه‌و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ش كه له‌سه‌رم بوون كه چه‌ند میدیایه‌كی ناوخۆیی‌و جیهانی بڵاوبوونه‌وه، به‌ڵام من له‌م ئه‌زموونه‌وه تێگه‌یشتم ده‌ستبردن بۆ بابه‌ته هه‌ستیاره‌كان پشوو درێژی‌و بوێری ده‌وێت، له‌ژینگه‌یه‌كدا كه بۆ هه‌ندێ كه‌س زه‌حمه‌ته له‌سروشتی كاری رۆژنامه‌نووسی تێبگه‌ن. https://bit.ly/2PoN3Dr https://bit.ly/3cjd0gK