گۆڕان له‌سه‌ر موچه‌و پاشه‌كه‌وتى موچه‌ هاته‌ده‌نگ

کوردستان

04/04/2021‌ 1183 جار خوێندراوه‌ته‌وه

رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت،  دوای پەسەندکردنی بودجەی فیدراڵی عێراق، دەبێت هەوڵی جدی بدرێت بۆ نەهێشتنی پاشەکەوتی موچە و دابەشکردنی لە وادەی خۆیدا.

 

سایتی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان بڵاویكردەوە ئەمڕۆ، عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ ئەنجومەنی قەزای شارباژێڕی بزوتنەوەی گۆڕان كۆبووەتەوە و پێیراگەیاندوون، دوای پەسەندکردنی بودجەی فیدراڵی عێراق پێویستە هەرێمی کوردستان هەوڵی جدی بدات، بۆ نەهێشتنی پاشەکەوتی موچە و دابەشکردنی لە وادەی خۆیدا.

بەپێی هەواڵەكە رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان جەختیكردووەتەوە، بزوتنەوەی گۆڕان هەموو هەوڵێکی تیمەکانیان لە حکومەت و پەرلەمان بە ئاڕاستەی چاكسازی دەبێت.

لە کۆبونەوەکەدا رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان باسی لەوەشکرد، پێویستە هەڵسوڕاوانی قەزای شارباژێڕ لە ئێستاوە ئامادەکاری بکەن، بۆ سەرخستنی کاندیدانی بزوتنەوەکە لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق.