مەرجەكانی هالاند بۆ یانەی بەرشەلۆنە

وەرزش

05/04/2021‌ 950 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئیرلینگ هالاندی نەرویجی تەمەن 20 ساڵ‌و یاریزانی یانەی بروسیا دۆرتمۆند، بۆتە جێی باسی میدیاكانی جیهان‌و سەرنجی زۆربەی یانە ئەوروپییەكانی ڕاكێشاوە.

لەسەردانی هالاندو باوكی‌و بەڕێوه‌بەری كارەكانی، هالاند چەند مەرجێكی بۆ یانەی بەرشەلۆنە داناوە بۆ ئەوەی ڕوو لەو یانەیە بكات، پێویستە مەرجەكانی جێبەجێبكەن.

مەرجەكانی هالاند بۆ یانەی بەرشەلۆنە بریتیە لە: 20 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئەلف ئینگ هالاندی باوكی، 20 ملیۆن یۆرۆ بۆ مینۆ ڕایۆڵای بەڕێوبەری كارەكانی، 30 ملیۆن یۆرۆ موچەی ساڵانە بۆ خۆی.

هەروەها یەكێكی تر لەو مەرجانەی یاریزانە لاوە نەرویجییەكە بەیانەی بەرشەلۆنەو خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانەكەی وتوە: مانەوەی لیۆنێل مێسییە لەیانەكە.

ڕەنج ڕەسوڵ