شارپرێس:
دواى په‌یامه‌كه‌ى پێشترى حه‌سه‌ن ڕۆحانى بۆ عێراق له‌باره‌ى دانه‌وه‌ى ئه‌و قه‌رزه‌ى له‌سه‌ریه‌تى، وه‌زیرى وزه‌ى ئێرانى ئاشكراشیكردوه، به‌منزیكانه عێراق 700 ملیۆن دۆلارى قه‌رز ده‌خاته سه‌ر هه‌ژمارى بانكى ئێران، ڕاشیگه‌یاندوه، "ڕێککەوتوین لەسەر جێبەجێکردنی دوو پڕۆژەی گەورەی کارەبا له‌عێراق".
مانگى ڕابردوو حه‌سه‌ن ڕۆحانى سه‌رۆكى ئێران په‌یامێكى ئاراسته‌ى عێراق كرد‌و داوایكرد، په‌له بكات له‌دانه‌وه‌ى ئه‌و قه‌رزه‌ى له‌سه‌ریه‌تى.
به‌گوێره‌ى ئاژانسی "میهر"ی ئێرانی، لەپەراوێزی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا، ڕەزا ئەردکانیان وەزیری وزەی ئێران ئاشکرایکردووە، لەکاتی سەردانەکەیدا بۆ عێراق، کۆبوونەوەی چڕ‌و پڕبەرهەمی لەبارەی وەرگرتنی پارەی فرۆشتنی غاز‌و کارەبای لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی ئەنجامداوە، بەشێوەیەک وەرگرتنەوەی 700 ملیۆن دۆلاری قەرزی غاز‌و کارەبای ئێران گەیشتۆتە قۆناغەکانی کۆتایی‌و بەمنزیکانە ئەو بڕە پارەیە دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی ئێرانیی.
وەزیرە ئێرانییەکە وتویه‌تى:"لەگەڵ لایەنی عێراقی ڕێککەوتووین چەند هەژمارێکی بانکیی بکرێنەوەو هەقدەستی کۆمپانیای غازی نیشتیمانیی ئێران‌و کۆمپانیای تەوانیر بۆ بەرهەمهێنان‌و گواستنەوەی کارەبا بەدراوی یۆرۆ بدرێتەوە".
جەختیشیکردۆتەوە، "ئەو ڕێکارە یارمەتیدەر دەبێت لەبەرەنگاربوونەوەی ئەو گه‌مارۆ قورسه ئابوریه‌ى واشنتۆن بەسەر ئێران‌دا سەپاندویه‌تى".
لەلایەکی دیكه‌وه، ئەردکانیان باسی لەوەشکردووە، لەگەڵ وەزیرى کارەبای عێراق ڕێککەوتوون دوو پڕۆژەی گەورەی کارەبا لەعێراق درووستبکەن‌و کۆمپانیا ئێرانییەکان بەشداریی لەو پڕۆژانەدا بکەن کە بەهەدەردانی کارەبا لەتۆڕەکاندا کەمدەکەنەوە، ئەوە جگە لەچاککردنەوەی ئەو ئامێر‌و کەلوپەلانەی زیانیان بەرکەوتووە کە نزیکەی پێنج هەزار بگۆڕی کارەبا دەبێت.