شارپرێس:
هه‌رچه‌نده ئه‌و ماوه‌یه كۆتاییهات كه سوپای عێراق بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)ی دیاریكرد بۆ جێهێشتنی شه‌نگال، به‌ڵام په‌كه‌كه سوره له‌سه‌ر مانه‌وه له‌و قه‌زایه.
ڕۆژی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه له دوو كاتی جیاوازدا گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له‌نێو شه‌قامه‌كانی شه‌نگال و ناوه‌ندی قه‌زاكه ده‌ركه‌وتوون، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر سوپای عێراق مۆڵه‌تی دابووه په‌كه‌كه له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێردا قه‌زاكه جێبهێڵن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به ڕۆژنامه‌ی (عربی جدید)ی وتووه، سوپای عێراق له‌هه‌موو شوێنێكی شه‌نگال بوونی نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆده‌كه‌ن، به‌ڵكو له‌زۆرێك له‌ناوچه‌كان ئاسایشی ئیزیدیخان بوونی هه‌یه.
مه‌حما خه‌لیل، قائیمقامی شه‌نگال هۆشداریده‌داته حكومه‌تی عێراق له‌وه‌ی به‌رده‌وامیی مانه‌وه‌ی په‌كه‌كه له قه‌زاكه، شه‌پۆلێك له‌ئاواره‌بوونی خه‌ڵكی شه‌نگالی به‌دوادا دێت.
هه‌رچه‌نده لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان به میدیا عێراقیه‌كانى ڕاگه‌یاند، به‌رده‌وامن له‌ته‌واوكردنى ڕێككه‌وتننامه‌ى گرنگى شه‌نگال كه‌له‌ئێستادا له‌قۆناغى جێبه‌جێكردندایه، به‌ڵام ڕۆژنامه قه‌ته‌رییه‌كه به‌دووریده‌زانێت ڕێككه‌وتنی شه‌نگال ڕووناكی ببینێت.