شارپرێس:
دوای ئەوەی بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەو تەشەنە سەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو، کۆماری ئیسلامی ئێران لە ٢٠٢١/٢/٢٠ دەروازە سنورییەکانی لەگەڵ عێراق بەڕووی گەشتیاراندا داخست، بەبڕیاری ئەو وڵاتە سبەینێ هاتوچۆی گەشتیاریی مه‌رجدار دەستپێدەکاتەوە.
مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، سنوردارکردنی هاتوچۆی گەشتیاریی لەسنورە هاوبەشەکانی ئێران لەگەڵ عێراق تا (٤/٢٠/ ٢٠٢١) بە داخراوی دەمێنێتەوە، بەڵام ئەو کەسانەی ( مۆڵەتی ئیقامەی کارپێکراو، ڤیزای خوێندن، ڤیزای نەخۆشی و وەبەرهێنان و بازرگانی، ڤیزای کار‌و مۆری چوونەدرەوە و پۆلیسی کۆچبەران و پاسپۆرتیان هەیە)، دەتوانن بچنە مەرزەکان و گەشتی ئێران بکەن.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئەو کەسانەی ئەو مەرجانە دەیانگرێتەوە، دەتوانن لەسبەینێ دووشەمە ٢٠٢١/٤/١٢ەوه لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە گەشت بۆ وڵاتی ئێران بکەن.
هه‌رچه‌نده هه‌ردوو وڵاتى ئێران و عێراق ئێستا له خراپترین دۆخدان له ڕ‌وى ته‌شه‌نه سه‌ندنى بڵاوبونه‌وه‌ى كۆرۆناى گۆڕاو و به‌هۆى نه‌بونى كاریگه‌رى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى نێوان هه‌ردوو وڵات ئێستا هاتوچۆى له سبه‌ینێوه هاتوچۆى مه‌رجدار له نێوان هه‌ردولا په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
ئ.ق