شارپرێس:
كونسوڵخانه‌ى ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر ئاشكرایده‌كات، ئه‌فسه‌رێكى پێشمه‌رگه توانیویه‌تى لەسکوڵی خوێندنی باڵای هێزی دەریایی ئەمریکا خوێندن بەپلەیەکی بەرز تەواودەکات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "بەشانازییەوە ئه‌و ئه‌فسه‌ره نوێنەرایەتی پێشمەرگەو هەرێمی کورستان دەکات".
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكى كونسوڵخانه‌ى ئه‌مریكادا له‌هه‌ولێر، پیرۆزبایی لەموقەدەم مەهدی خورشید كراوه کە وەک یەکەم ئەفسەری پێشمەرگە لەسکوڵی خوێندنی باڵای هێزی دەریایی ئەمریکا لەمۆنەرەی ویلایەتی کالیفۆرنیا خوێندنى بەپلەیەکی بەرز ته‌واوكردوه.
كونسوڵخانه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه، "خوێندن لەم ناوەندە سەربازیە باڵایە گرنگە بۆ دڵنیاییدان لەوەی کە پێشمەرگەو هێزە سەربازیی‌و ئەمنیەکانی تر دەبنە خاوەنی ئەزمونی پێویست بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئاڵنگاریە سەربازیەکانی سەردەم".
له‌كۆتاییشدا نوسراوه، "پیرۆزبایی لەموقەدەم مەهدی دەکەین کە بەشانازییەوە نوێنەرایەتی پێشمەرگەو هەرێمی کورستان دەکات".
موقەدەم مەهدی خورشید