شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى زانیارى زیاتر له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌و درۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى پێ ئه‌نجامدراوه به‌به‌نزین كاریكردوه‌و له‌گوێڕه‌وه ڕه‌وانه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر كراوه".
شەوى ڕابردوو هێرشی موشەکی کرایەوەسەر فڕۆکەخانەى هەولێرو وەزارەتى ناوخۆی حکومەتى هەرێمیش ڕایگەیاند، ئەو هێرشه لەڕێگه‌ى درۆنەوە کراوه‌و ئامانجیش لێی هێزەکانى ئەمریکاو هاوپەیمانان بووە، به‌ڵام هیچ زانیاریه‌كى دیكه‌ى له‌باره‌ى ئه‌و شوێنه‌ى درۆنه‌كه‌ى لێوه ڕه‌وانه‌كراوه ئاشكرانه‌كردوه.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى ئه‌وه‌ى بۆ شارپرێس ڕونكرده‌وه، "ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان پێشوه‌خته زانیارى پێگه‌یشتوه له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه، به‌ڵام پێیانوانه‌بوه كه به‌درۆن بكرێت".
وتیشى:"ئه‌و سیستمه‌ى (سیرام) کە هاوپه‌یمانان له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر جێگیریان كردوه، به‌رپه‌رچى هه‌موو هێرشێكى سه‌ربازى ده‌داته‌وه، به‌ڵام تواناى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى درۆنى نه‌بوه".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كه، "ئه‌و درۆنه TNT كراوه‌ى خۆى كرد به‌نێو باڵه‌خانه‌ى هاوپه‌یمانان له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر، له‌گوێڕه‌وه ڕه‌وانه‌ى هه‌ولێر كراوه، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى هه‌رێم سه‌ره‌داویان ده‌ستكه‌وتوه‌و له‌لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامن".
ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، "دوریى ئه‌و شوێنه‌ش له‌فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێره‌وه 45 كیلۆمه‌تره‌و درۆنه‌كه‌ش به‌به‌نزین كاریكردوه نه‌ك به‌پاترى هاوشێوه‌ى درۆنه‌كانى دیكه‌و نزیكه‌ى كاتژمێرێكیشى پێچوه تا گه‌یشتوه‌ته شوێنى دیاریكراوى".
ش.هـ