نایمار لەماڵەكەی دڵخۆشە

وەرزش

15/04/2021‌ 366 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

مانگێكی تر وەرزی گواستنەوەی یاریزانانە، تائێستا چارەنوسی زۆرێك لەیاریزانە گەورەكان، لەنێویشیاندا نایمار دیارنییە.

نایمار داسیلڤای بەرازیلی، لەیانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی یاریدەكات، كاتێك باسی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەیان كرد، وتی:"چی گرفتێكی هەیە".

نایمار تائێستا توانیویەتی 3جار خولی فەڕەنساو 2جاریش جامی فەڕەنسا لەگەڵ یانەكەی بباتەوەو ساڵی پار گەیشتە كۆتا یاری خولی پاڵەوانێتی ئەوروپا.

ئێستگەی TNT لێدوانەكانی نایماری لەبارەی داهاتووی خۆیەوە بڵاوكردووەتەوە، دەڵێت:"پاریس سان جێرمان ماڵی منە، لەماڵەكەم دڵخۆشم‌و هیچ گرفتێكم نییە".

نایمار داسیلڤای تەمەن 29 ساڵ، لەساڵی 2017 بەبڕی 222 ملیۆن یۆرۆ لەبەرشەلۆنەوە ڕووی لەیانەی پاریس سان جێرمان كردو تائێستا گرانترین گرێبەستی مێژووی تۆپی پێیە.

ڕەنج ڕەسوڵ

بەپەلە