کۆرۆناو ئافرەتانی دووگیان..لێکۆڵینەوەیەکی نوێ هۆشداریدەدات

تەندروستی

26/04/2021‌ 223 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ کە لەژمارەیەک لەوڵاتانی جیهان ئەنجامدراوە دەریخستووە ئەو ئافرەتە دووگیانانەی تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەبن، بەراورد بەکەسانی تر زیاتر مەترسیی گیانلەدەستدان یان داخڵکردنیان لەبەشی چاودێری چڕو لێکەوتەی مەترسیداری تری وەک لەدایکبوونی پێشوەختەی کۆرپەلەکانیان هەیە.

لێکۆڵینەوەکە کە ڕۆژی پێنجشەممە لەگۆڤاری "کۆمەڵەی پزیشکیی ئەمریکی بۆ پزیشکی منداڵان" بڵاوکراوەتەوە دەڵێت، "سکپڕیی گۆڕانکاریی ئەووتۆ بەسەر جەستەی ئافرەتدا دەهێنێت کە وایلێدەکات بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە زیاتر زیانی بەرکەوێت".

باس لەوەشکراوە، دەکرێت ئافرەتی دووگیان لەڕێگای خۆکوتانیان بەڤاکسینی کۆڕۆنا هەندێک پارێزگاریان دەستبکەوێت، بەشێوەیەک بەڵگەکان ئاماژە بەوەدەکەن، هەردوو ڤاکسینی فایزەرو مۆدێرنا بۆ کوتانی ئافرەتانی دووگیان سەلامەتن.

باس لەوەکراوە، لێکۆڵینەوەکە لە18 دەوڵەتی جیهاندا ئەنجامدراوە لەوانە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە تێیدا 700 ئافرەتی سکپڕی تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆناو 1400 ئافرەتی تووشنەبوو بەنەخۆشییەکە بەشداریان تێداکردووە.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی