لێکۆڵینەوەیەک پەیوەندی لەنێوان سەرئێشەو ناتەواویی ددانەکان ئاشکرادەکات

تەندروستی

28/04/2021‌ 390 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەنجامی لێکۆڵینەوەی پزیشکێکی ڕووسیی ئەوەی ئاشکراکردووە، پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان هەستکردن بەسەرئێشەو ناتەواویی ددانەکاندا هەیە.

بەگوێرەی پێگەی پزیشکی elconsolto دکتۆرە لیلیا کۆزمینکۆڤا پسپۆڕ لەبواری زانستە پزیشکییەکان ڕایگەیاندووە، ناتەواویی لەچوونییەکی ددانەکانی شەویلاگەی سەرەوەو خوارەوە تاڕاددەیەکی زۆر کاریگەریی هەیە لەسەر درووستکردنی سەرئێشە.

بەوتەی ئەو خانمە پزیشکە بەشێکی زۆری حاڵەتەکانی سەرئێشە بەهەڵە لێکدانەوەیان بۆدەکرێت، بەشێوەیەک بەهیچ جۆرێک ئەو ئازارە بەئازاری ددانەکانی نابەستنەوە، یان بوونی ناتەوایی لەیەکێک لەشەویلاگەکاندا لەبەرچاو ناگرن، کە ڕەنگە هۆکاری سەرەکیی سەرئێشەکە بێت.

جەختیشیکردۆتەوە، لە60%ی ئازاری سەر هۆکارەکەی ئازاری ددانەکانە، لەکاتێکدا خەڵک بۆ شەقیقەو فاکتەری بۆماوەیی‌و هۆکاری تری دەگێڕێتەوە.

لەو گرفتانەی ددان کە دەبنە هۆی درووستکردنی ژانەسەر بریتین لەکلۆربوونی ددان، ددانی خراپبوو لەناو دەمدا، کەمی ددانەکان یان ددانە خرێکان، ئەوە جگە لەو نەخۆشییە جیاوازانەی تووشی پووک دەبن.

و: ئاکۆ ئاڵی

بەپەلە