شارپرێس:
بهگوێرهى نوێترین داهێنانو دواى دروستبونى مهترسى درۆنهكان لهسهرتاسهرى جیهاندا، ئهمریكا چەکێکی نوێی دروستكردوه كه لەدوورەوە درۆنهكان پەکدەخات.
بەگوێرەی پێگەی "دیجیتاڵ ترێندز" کۆمپانیا تەکنەلۆژییە تایبەتمەندەکانی بواری سەربازیی ئەمریکا سیستەمێکی نوێیان بۆ بەرەنگاربوونەوەو پەکخستنی هێرشی فڕۆکە بێفرۆکەوانەکان لەدوورەوە پەرەپێداوە، بەتایبەت کە لەئێستادا مەترسیی هێرشی ئەو جۆرە فڕۆکانە لەسەرتاسەری جیهاندا بەشێوەیەکی گەورە ڕوویان لەهەڵکشان کردووە.
سیستەمە نوێکە ناوی "لیۆنایدس"ەو بەهەماهەنگی لەنێوان هەردوو گرووپی "نۆرسرۆپ گروومان"ی تایبەتمەند بەتەکنەلۆژیای سەربازییو فڕۆکەوانییو کۆمپانیای "ئیبیروس"ی تایبەتمەند بەتەکنەلۆژیای پیشەسازیی فڕۆکەی بێفڕکەوان درووستکراوە.
بەگوێرەی پێگەکە، سیستەمە پشت بەبەکارهێنانی شەپۆلی "مایکرۆوەیڤ" دەبەستێت بۆ پەکخستنی ئەو ئەلیکترۆنیاتانەی کار بەفڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە دەکات، بەشێوەیەک دەتوانێت لەچرکەیەکدا هەزاران شەپۆل ئاراستەبکات، لەوەشدا دەتوانرێت یەک فڕۆکە یان پۆلێک لەفرۆکەی بێفڕۆکەوان بەئامانج بگیرێت.
سیستەمەکە دەتوانێت بوارێکی تایبەتی هێز دروستبکات کاتێک لەدورەوە ئاراستەی هەر فڕۆکەیەکی درۆن دەکرێت، بەوەش کاری کۆنترۆڵکردنی فڕۆکەکە سەختدەبێتو تەنها بەتێپەڕبوون بەو بوارەدا دەکەوێتە خوارەوە.
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، گرووپی نۆرسرۆپ گروومان مۆڵەتی بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە سیستەمەی بۆ وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بەدەستهێناوە، ئەویش لەدوای ئەوەی سیستەمەکە توانی لەدوورەوە 66 فڕۆکەی درۆن تێکبشکێنێت.
لەئێستادا فڕۆکەی درۆن بۆتە مەترسییەکی ئەمنیی گەورە لای بەشێکی زۆر لەو وڵاتانی جیهان، بەتایبەت کە گرووپە توندڕەوەکان لەجێبەجێکردنی هیرشی تیرۆریستیو ئەنجامدانی تەقینەوەکانیان پەنا بۆ ئەو جۆرە فڕۆکانە دەبەن، بەوپێیەی ئەو جۆرە فڕۆکانە بەئاسانی دەتوانێت بگاتە ئامانجەکانیو دەشتوانێت تەقینەوەی لێببەسترێت.