شارپرێس:
وەزیری بەرگری
ئەمەریکا داوای کردووە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا خۆی بۆ جەنگ و ململانێکانی
ئایندە ئامادە بکات کە پێشبینی دەکرێت لەحاڵەتی روودانیاندا هاوشێوەی جەنگە
کۆنەکان نابن.
یەو هەڵسەنگاندنە لە
یەکەم وتاری لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمەریکا سەبارەت بە سیاسەتی پنتاگۆن
لەماوەی سەرۆکایەتیی بایدندا هات کە رۆژی
هەینی لە دورگەی هاوای ئەمەریکا کە فەرماندەیی هێزەکانی ئەمەریکای ناوچەی زەریای
هیمنی لێیە پێشکەشکرا و ئاژانسی رۆیتەرز بەشێک لە لێدوانەکەی بڵاوکرۆدتەوە.
بەگوێرەی ئەو دەقەی
لەبەردەستی ئاژانسی ڕۆیتەرزە، ئۆستین داوای کردووە سوپای ئەمەریکا سوود لە پێشکەوتنی
تەکنەلۆژیی و تەواوکاریی پرۆسە سەربازییەکان لەسەرانسەری جیهان وەربگیردرێت، ئەوە
جگە لە تێگەیشتنی خێرا و بڕیاری خێرا و کاری خێرا.
لەوتارەکەی ئۆستیندا
هاتووە : بەرپاکردنی جەنگی گەورە لەداهاتوودا تەواو جیاواز دەبێت لەو جەنگانەی
لەماوەکانی رابردوودا کردوومانن.
ئۆستین کە ژمارەیەک پۆستی
باڵای لەناو سوپای ئەمەریکادا وەرگرتووە، وتویەتی: ناتوانین ئایندە بخوێنینەوە، بەڵام ئەوەی
لەسەرمان پێویستە بیکەین ئەوەیە کە پێکهاتەیەکی درووستی تەکنەلۆژیا و بیروباوەری
جەنگیی و تواناکان درووست بکەین، دەبێت هەموو ئەوانە بەشێوەیەکی بەیەکداچوو
بەیەکەوەبەستاوبن، تاوەکو ئەوەندە متمانەپێکراو و نەرم و پتەو بن کە دوژمن ناجار
بێت جارێکی تر بیربکاتەوە.
وەزیری بەرگری
ئەمەریکا لە وتارەکەیدا هیچ نەیارێکی دیاریکراو یان هەنگاوێکی دیاریکراوی باس
نەکردووە، جگە لەوەی باسی هیچ گریمانەیەکی بۆ درووستبوونی جەنگێکی دیاریکراو ئاماژەپێنەکردووە،
بەڵکو لێدوانەکەی بریتی بووە لە دیدگایەکی فراوانی پنتاگۆن بۆ سەرکردایەتیکردنی
نوێی وەزارەتی بەرگری و بەدیهێنانی ئەو ئامانجانەی هەڵ دەدرێت لەماوەی سەرۆکایەتیی
بایدندا بەدەستبهێنرێن.
ئامادەکردن : ئاکۆ
ئاڵی