لەماوەی مانگی رەمەزاندا هەوڵ بدە ئەو خواردنانە بخۆیت

تەندروستی

02/05/2021‌ 347 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەماوەی مانگی رەمەزاندا بەهۆی ئەوەی کەسانی رۆژووگر چەندین کاتژمێر لە خواردن و خواردنەوە دادەبڕێن، بۆیە پێویستیان بە پەیرەوکردنی سیستەمێکی خۆراکییە کە قەرەبووی ئەو خۆراکە لەدەستچووەی ماوەی رۆژووەکە بکاتەوە.

وەزارەتی تەندرووستیی میسر لەهەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک کۆمەڵێک رێنمایی خۆراکیی پێشکەش بە رۆژووگران کردووە کە یارمەتیدەر دەبن لە بەهێزکردنی تەندرووستیی جەستە لەماوەی مانگی رەمەزاندا.

بابەتەکەی وەزارەتی تەندرووستیی میسر لەژێر ناونیشانی " ئەو خواردنانەی هەوڵ بدە لەمانگی رەمەزاندا بیانخۆیت"، بڵاوکراوەتەوە.

لەپێشەکیی ئەو خواردنانەی وەزارەتەکە ڕێنماییکردووە بخورێن بریتییە لە "چەورییە تەندروستە سرووشتییەکان" کە لە زیتی زەیتوون و ماسیی زۆر چەور و تۆوەکانی وەک تۆو کونجی و تۆو کەتاندا دەستدەکەوێت.

هەروەک ڕێنماییداوە گۆشت و هێلکە و پاقلەمەنییەکان خورێن و کەمتەرخمەی لە خواردنی سەوزو و میوەی سرووشتیشدا نەکرێت.

بەرهەمەکانی سپیایی لەناو لیستی ئەو خواردنانەدان کە رێنماییدراوە لەو مانگەدا بخورێن، بەشێوەیەک لەپاڵ پەنیرە سرووشتییەکان، لانیکەم ماست یان ماستاو بخورێت.

وەزارەتی تەندرووستیی میسر جەختیکردۆتەوە لەسەر خواردنەوەی لانیکەم ٨ کوپ ئاو لەنێوان ژەمی بەربانگ و پارشێودا کردۆتەوە.
ئامادەکردن : ئاکۆ ئاڵی