شارپرێس
سه‌رپه‌رشتیاری به‌شێک له تاقیکردنه‌کانی
ڤایرۆسی کۆرۆنا له هه‌رێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو قسانەی لەسەر ڤاكسینەكان دەكرێت هیچ
راست نییە و نەبووەتە كێشە بۆ تەندروستی مرۆڤ، داوا لە خەڵک دەکەین هیچ سڵ‌نەکەنەوە لە
وەرگرتنی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا
له چاوپێكەوتنێكیدا له‌گه‌ل دکتور ئه‌یاد محه‌مه‌د
عەلی، دکتۆرای مۆلکوله‌ر جێنتک له زانکۆی هارتفوردشایری به‌ریتانی و هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتیاری
به‌شێک له تاقیکردنه‌کانی ڤایرۆسی کۆرۆنا له هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت، نیگه‌رانی
خه‌ڵک له وه‌رگرتنی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا له زانیاری هه‌ڵه‌وه هاتووه و وه‌رگرتنی
هه‌ر جۆره ڤاکسینێک، ئه‌گه‌ر قازانجی نه‌بێت هیچ زیانێکی نیـیه.
سه‌رپه‌رشتیاری به‌شێک له تاقیکردنه‌کانی
ڤایرۆسی کۆرۆنا له هه‌رێمی کوردستان وتیشی، وەرگرتنی ڤاكسین رزگاركەرێكە و خەڵك
دەپارێزێت لە توشبوون، رێژەی ڤایرۆسەكە هۆكارەكەی ئەوەیە خەڵك خۆی ناپارێزێت و
دوورەبن لە وەرگرتنی ڤاكسینەكە، ڤاكسینەكە دژەتەنێكە لە جەستەی مرۆڤدا دروست دەبێت
و پرۆتیناتە هەركاتێك ڤایرۆسەكە داخلی جەستەی مرۆڤ بوو شەڕی تەواوی لەگەڵدەكات و
نایەڵێت نیشانەی قورسی لەسەر دروستببێت ولە مردن رزگاری دەكات.
دەشڵێت، پروپاگەندە و وەرگرتنی زانیاری لە
خەڵكی نەشارەزا وادەكات خەڵك ڤاكسینەكە وەرنەگرێت، جێبەجێكردنی رێنمایەكان وادەكات
بەدووربیت لە توشبون بە كۆرۆنا.
باسی لەوەشكرد، زۆركەس هیچ لە ڤاكسین نازانێت
و قسەی ناڕاستی لەسەر دەكات، ئەو قسانەی لەسەر ڤاكسینەكان دەكرێت هیچ راست نییە و نەبووەتە
كێشە بۆ تەندروستی مرۆڤ.