تەندروستی سلێمانی داوایەك لە هاوڵاتیان دەكات

کوردستان

03/05/2021‌ 1248 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، ئاماری ئەمڕۆی كۆرۆنای لە سنوری پارێزگای سلێمانی بڵاوكردەوە و داوا لە هوڵاتیان دەكات خۆیان بپارێزن.

 
بەپێی ئامارەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی  تەندروستی سلێمانی لە ئێستادا 160 توشبوی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنان لە سنوری پارێزگای سلێمانی.

ئەمڕۆ، 35 توشبوی نوێ داخلی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا كراون و 17 توشبویش چاكبونەتەوە و 106 توشبویش لە ژێر ئۆكسجین دایە.

تەندروستی سلێمانی ئەوەیشی خستووەتەڕوو، یەك توشبوی كۆرۆنا لە ژێر ئامێری هەناسەدانی دەستكرددایە و 21 توشبویش لە ژووری چاودێری چڕدایە.

ئەمڕۆ لە سنوری پارێزگای سلێمانی یەك توشبوی كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە و 18 توشبویش لە ژێر ئامێری cpap دایە.