شارپرێس:
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌یشته شارى سلێمانى یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌شى له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بوو، دواتریش سه‌ردانى ده‌باشان‌و دواتریش ده‌چێته گوڵه‌خانه بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود.
په‌یامنێرى شارپرێس له‌مه‌كۆى سه‌ره‌كى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌گردى زه‌رگه‌ته‌ى شارى سلێمانیه‌وه پێیڕاگه‌یاندین، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان‌و جێگره‌كانى گەیشتە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان.
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، سه‌رۆكى هه‌رێم‌و وه‌فده یاوه‌ره‌كه‌ى، دواى كۆتاییهاتنى كۆبونه‌وه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، ڕاسته‌وخۆ ده‌چێته ده‌باشان، به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كانى شارپرێس، له‌لایه‌ن هه‌ردوو هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیه‌وه پێشوازى له‌نێچیرڤان بارزانى ده‌كرێت.
هه‌روه‌ك به‌گوێره‌ى پرۆتۆكۆلى سه‌ردانه‌كه‌ى بارزانى، دواى كۆتاییهاتنى كۆبونه‌وه‌كه‌شى له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتى، ڕاسته‌وخۆ ده‌چێته گوڵه‌خانه بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سكرتێرى حزبى سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان.
سه‌ردانه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێم بۆ سلێمانى له‌كاتێكدایه، د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق گه‌ڕێكى سه‌ردانه‌كانى له‌هه‌ولێرو دواتریش له‌سلێمانى بۆلاى لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌ستپێكردوه.