شارپرێس:
ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردۆتهوه، ممفیس دیباس تەمەن 27 ساڵی هۆڵەندیو ئەستێرەی یانەی لیۆنی فەڕەنسی، لەوەرزی گواستنەوەی یاریزانان دەچێتە یانەی بەرشەلۆنەوە.
ساڵی ڕابردوو ڕۆناڵد كۆمانی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە داوای لەئیدارەی یانەكەی كرد گرێبەست لەگەڵ دیبای واژۆبكەن، بەڵام هەردوو یانەكە لەسەر نرخی یاریزانەكەو گواستنەوەی ڕێكنەكەوتن.
گرێبەستی دیبای لەگەڵ لیۆن لەهاوینی ئەمساڵ كۆتایی پێدێت، هەلێكی باشە بۆ یانەی بەرشەلۆنە بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ واژۆبكاتو هێڵی هێرشبردنی بەهێزبكات.
ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی نوسیویەتی، چوارشەممەی ڕابردوو دیبایو چەند ئەندامێكی خێزانەكەی لەشاری بەرشەلۆنە بینراونو بۆ خانووی مانەوە گەڕاون، ئەمەیش بەڵگەیەكی ڕوونە لەسەرئەوەی دیبای ڕوو لەیانەی بەرشەلۆنە دەكات.
ڕەنج ڕەسوڵ