کازمی داوای ڕاگرتنی کارکردن بە هەندێک بڕگەی یاسای بودجە دەکات

عیراق

18/05/2021‌ 1565 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا لە دادگای فیدڕاڵی دەکات، کارکردن بە هەندێک بڕگەی نێو یاسای بودجەی ساڵی 2021 ڕابگرێت.

ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە نوسراوێکدا ئاشکرایکرد، بەفەرمی تانەیان لە هەندێک بڕگەی نێو یاسای بودجەی عێراق داوە، داواشیانکردووە، دادگای فیدڕاڵی کارکردن بەو بڕگانە ڕابگرێت، کە ناکۆکی دروستکردووە.

ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەشڵێت:"ئەو بڕگانەی تانەیان لێدراوە پێشێلی بەرنامەی کاری حکومەت دەکەن، هەروەها پێچەوانەی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکانە لە عێراق".

مانگی شوباتی ڕابردوو پەرلەمانی عێراق یاسای بودجەی تێپەڕاند، کە کۆی گشتی بودجەکە 129 ترلیۆن دینارە، لەگەڵ کورتهێنانی 28 ترلیۆن دینار.