مەسرور بارزانی داواکارییەک ئاراسته‌ى یەکێتی دەکات

کوردستان

01/06/2021‌ 4619 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:


مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لەیەکێتی نیشتیمانى كوردستان دەکات پاڵپشتی کارنامەی کابینەی نۆ بێت، ده‌شڵێت:"پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی لەگشت ئەو خەباتگێڕو تێکۆشەرانە دەکەم کە لەریزەکانی یەکێتیدا لەپێناو مافەکانی گەلەکەمان درێژەیان بەخەباتداوە".


مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی 46ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتی لەپەیامێکدا دەڵێت:"هیوادارین یەکێتی وەک لایەنێکی سەرەکی‌و هاوپەیمان لەحکومەت، بەردەوامبێت لەپشتیوانیکردنی کارنامەی هاوبەشمان".

بارزانى لەتویتەری خۆی نوسیویەتی :"پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگشت ئەو خەباتگێڕو تێکۆشەرانە دەکەم کە لەڕیزەکانی یەکێتیدا لەپێناو مافەکانی گەلەکەمان درێژەیان بەخەباتداوە".
 
ئه‌وه‌شى وتوه‌:"بۆ زیاتر خزمەتکردنی گەلەکەمان، داوا لەیەکێتی نیشتیمانى كوردستان ده‌كه‌م پاڵپشتی حکومەتی هەرێم بێت".