شارپرێس ـ هەژار ئەنوەر:
زیاتر لە 15 کیلۆ تریاک کە لەئێرانهوه خرابوه ناو كیسى گهورهى خوێوه لهلایهن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکانی هەولێرهوه دەستی بەسەرداگیرا.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی هەولێر دەستیان بەسەر زیاتر لە 15 کیلۆ تریاکدا گرت.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی مادەهۆشبەرەکانهوه بەشارپرێس دراوه، ئەو بڕە تریاکە خراوەتە ناو فەردەی خوێوهو لەمەرزی کێلێ داخڵی هەرێمی کوردستان کراوە.
هەر بەگوێرەی زانیاریهكان، پێشئەوەی داخڵی هەولێر بکرێت، توانیویانه دەستی بەسەردابگرن.