شارپرێس:
وەزارەتی تەندروستیی میسر لەبارەی مەترسییەکانی بەکارهێنانی نێرگەلەوە هۆشداریداو ڕایگەیاند، بەکارهێنانی نێرگەلە لەلایەن زیاتر لەیەک کەسەوە، هۆکارە بۆ گواستنەوەی چەندین نەخۆشیی لەنێوان بەکارهێنەرەکاندا.
بەوتەی وەزارەتی تەندروستیی میسر، ئەو نەخۆشییە درمانەی لەڕێگای کێشانی نێرگەلەوە دەگوازرێنەوە بریتین لەڤایرۆسەکانی کۆئەندامی هەناسە، ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر، نەخۆشیی سیلو ڤایرۆسی کۆڕۆنا.
پێشتریش وەزارەتەکە رایگەیاندبوو، ئەو جگەرەکێشانەی نەخۆشیی دڵو نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەیان هەیە، زیاتر ئەگەری ئەوەیان هەیە نیشانەی توندی ڤایرۆسی کۆڕۆنایان لەسەر دەربکەوێت.
لەبەشێکی ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی تەندروستیی میسردا هاتووە، جگەرە سییەکانو سەرجەم ئەندامانی جەستە دەخنکێنێتو ڕێگە نادات ئۆکسجینی پێویست بۆ گەشەکردنو کارکردنی ئەندامەکانی جەستە بڕوات.
ڕێنمایی ئەوەشیداوە لەپێناو دوورکەوتنەوە لەلێکەوتە مەترسیدارەکانی جگەرە، دەستبەجێ دەستبەرداری ئەو خووە خراپە ببن.
و: ئاکۆ ئاڵی