ئاسوس نوێترین مۆبایلی ڕاگەیاند

هەمەڕەنگ

09/06/2021‌ 489 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای ئاسوس نوێترین مۆبایلی ROG Phone ی ڕاگەیاند كە بەم نزیكانە دەگاتە بازاڕەكانی ڕووسیا و ئاسیا و ئەوروپا.

مۆبایلی ROG Phone ی كۆمپانیای ئاسوس بە یەكێ: لە باشترین مۆبایلە پتەو و گەیمینگەكانی جیهان دادەنرێت كە كار بە ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم 5G دەكات.

شاشەی مۆبایلەكە بەخێرایی كار لەگەڵ یاری و ڤیدیۆكان دەكات، خاوەنی ڕونییەكی زۆرە بە وردیی (2448/1080) پێكسڵ و توانای نوێبوونەوەی 144 هێرتز.

چارەسەركەری Qualcomm Snapdragon 888 5G بۆ مۆبایلەكە جێگیركراوە، ڕامی مۆبایلەكە 8/12 گێگابایتە و بیرگەی ناوەكی 128/256 گێگابایتە.

مۆبایلەكە خاوەنی سێ كامێرای سەرەكییە بە توانای (64+13+5) مێگاپێكسڵ، كامێرای پێشەوەی 24 مێگاپێكسڵە و توانای ناسینەوەی ڕووخساری هەیە.

توانای پاتری مۆبایلەكە گەیمینگەكە 6000 میلی ئەمپێرە لە كاتژمێرێكدا، بە خێرایی بارگاویكردنەوەی 10 وات.

ڕەنج ڕەسوڵ