هالاند یانەی ئایندەی دیاری دەکات

وەرزش

10/06/2021‌ 366 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرای کرد، ئەگەر هالاند دۆرتمۆند جێبهێڵێت دەچێتە یانەی ڕیاڵ مەدرید.

ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و یاریزانی یانەی بروسیا دۆرتمۆند بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لە وەرزی ڕابردوو پێشکەشی کردووە، سەرنجی یانەکانی مانچستەر سیتی، چێڵسی، ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنەی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە.

هانز یواکیم لاڤسکەی ڕاهێنەری بروسیا دۆرتمۆند ڕایگەیاند، گرێبەستی هالاند تا ساڵی 2024 بەردەوام دەبێت و بۆ وەرزی ئاییندە لە یانە ئەڵمانییەکە دەمێنێتەوە، بەڵام کەسە نزیکەکانی هالاند دەڵێن: "ئەگەر هالاند دۆرتمۆند جێبهێڵێت دەچێتە یانەی ڕیاڵ مەدرید".

هالاند ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و تەمەنی بیست ساڵە، لە وەرزی ڕابردوو توانیتی لە ماوەی 41 یاری 41 گۆڵ تۆمار بکات.

ڕەنج رەسوڵ