شارپرێس:
ژمارەیەک هەڵمه‌تى جۆراوجۆر له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تى‌و مامۆستاى زانكۆ‌و چین‌و توێژه جیاوازه‌كانه‌وه بۆ پشتیوانیكردنى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا ده‌ستى پێكردوه، له‌دوا هه‌ڵمه‌تیشدا په‌رله‌مانتاران‌و وه‌زیره‌كانن كه ده‌ستیانكردوه به‌چاڵێنجكردنى یه‌كتر بۆ ئه‌وه‌ى ته‌واوى موچه‌ى مانگێكیان ببه‌خشنه نه‌خۆشخانه‌ى هیوا له‌سلێمانى.
ساڵى 2007 نه‌خۆشخانه‌ى هیوا وه‌ك په‌ناگه‌یه‌كى چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشییه‌كانى شێرپه‌نجه ده‌ستى به‌كاركردن كرد بۆ چاره‌سه‌رى بێبه‌رامبه‌رى هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ى تووشى ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌بن، له‌ساڵانى 2007 تا 2017 واته له‌ماوه‌ى 10 ساڵى یه‌كه‌مى دامه‌زراندنیدا زیاتر له16 هه‌زار كه‌س له‌و نه‌خۆشخانه‌یه ناویان تۆماركراوه‌و ساڵى ڕابردوش (2020) ڕۆژانه 711 نه‌خۆش‌و مانگانه‌ش 12 هه‌زارو 701 نه‌خۆش به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر ڕوویان له‌هیوا كردوه.
هه‌روه‌ك ئاماره‌كه‌ى هیوا تایبه‌ت به‌چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشانى شێرپه‌نجه له‌شارى سلێمانى ده‌ڵێت، له‌ساڵى 2020دا دوو هه‌زارو 543 نه‌خۆشى نوێى شێرپه‌نجه له‌نه‌خۆشخانه‌كه تۆماركراون‌و له‌و ڕێژه‌یه‌ش 178یان ته‌مه‌نیان له‌خوار 18 ساڵییه‌وه بووه.
نه‌خۆشخانه‌ى هیوا له‌سلێمانى یه‌كێكه له‌نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به‌چاره‌سه‌ركردنی شێرپه‌نجه له‌هه‌رێمی كوردستان كه له‌هه‌موو عێراقه‌وه هاوڵاتییان ڕووى تێده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر.
ڕۆژی دووشەممەى ڕابردوو بەهۆى پێنەدانى موچەى شەش مانگى ڕابردوویان، کارمەندو پزیشکانى نەخۆشخانەى هیوا مانگرتنیان لەکارەکانیان ڕاگرت‌و ته‌ندروستى سلێمانیش زه‌نگى مه‌ترسى لێدا.
دوابەدواى ئەوەش، ژمارەیەک هەڵمه‌تى جۆراوجۆر له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تى‌و مامۆستاى زانكۆ‌و چین‌و توێژه جیاوازه‌كانه‌وه بۆ پشتیوانیكردنى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا ده‌ستى پێكردوه‌و لەتۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌ڵمه‌تێككى به‌رفراوان بۆ پشتیوانیكردنى هیوا ده‌ستى پێكردوه‌و له‌دوا هه‌ڵمه‌تیشدا په‌رله‌مانتاران‌و وه‌زیره‌كانن كه ده‌ستیانكردوه به‌چاڵێنجكردنى یه‌كتر بۆ ئه‌وه‌ى ته‌واوى موچه‌ى مانگێكیان ببه‌خشنه نه‌خۆشخانه‌ى هیوا له‌سلێمانى.
شارپرێس وه‌ك ده‌زگایه‌كى میدیایی كارا وه‌ك چۆن له‌هه‌موو پرسه گرنگه مرۆیی‌و سیاسییه‌كاندا به‌وپه‌ڕى به‌رپرسیارێتیه‌وه هاتۆته مه‌یدان، له‌چه‌ند ڕۆژى ڕابردوشدا، هه‌ڵمه‌تێكى باشى ده‌ستپێكردوه هه‌ر له‌دروستكردنى هه‌واڵ‌و چاوپێكه‌وتن‌و ڕاپۆرت‌و گواستنه‌وه‌ى داواكاریه‌كانى پزیشك‌و كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رچى زووه هه‌ناسه‌كانى هیوا كۆتایی به‌رده‌وامبێت.
بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاندوە، ماوەی شەش مانگە هیچ بڕە پارەیەک لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆ نەخۆشخانەی هیوا خەرجنەکراوەو هەتا ئەوکاتەشی پارەی سلێمانی بەکاردەهات بۆ نەخۆشخانەکانی هەولێرو دهۆک، پارەی دەرمان بەتەواوی دەدرا، بەڵام کاتێک بڕیاردرا پارەی بانکی سلێمانی تەنها بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی بەکاربێت، بڕیاردراوه پارەی کۆمپانیاکان بکەنە تەنها 2%، له‌به‌رامبه‌ریشدا هەموو کۆمپانیاکانی دەرمان هێنانی دەرمانیان بۆ نەخۆشخانەی هیوا ڕاگرتووە.
له‌سه‌روبه‌ندى دروستبونى مه‌ترسیی له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ى هیوا، له‌ئێستادا پیشتیوانیه‌كى به‌هێزى میلى له‌هه‌رێمى كوردستان بۆ نه‌خۆشخانه‌كه دروستبوه‌و داواده‌كرێت هه‌رچى زوه چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه بكرێت‌و چیتر خه‌ڵكانى كه‌مده‌رامه‌ت‌و نه‌خۆشانى نه‌خۆشخانه‌كه‌و كه‌سوكاریان، له‌چاوه‌ڕوانى مردن‌دا نه‌هێڵنه‌وه.
دابین نه‌كردنى هاوكاریی‌و شایسته داراییه‌كانى نه‌خۆشخانه‌كه‌و كۆده‌نگیه میلیه‌كه بۆ سه‌رله‌نوێ به‌به‌رداكردنه‌وه‌ى هیوا بۆ هیوا له‌كاتێكدایه، ڕۆژ به‌ڕۆژ داتاكانى تایبه‌ت به‌توشبوانى شێرپه‌نجه زه‌نگى مه‌ترسی لێده‌ده‌ن، ئه‌وه‌تا لەسلێمانی پزیشکانی تایبەتمەند بەشێرپەنجە پێیانوایە ئاماری پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵ زەنگێکی مەترسیدارە، چونکە تەنها لەپێنج مانگی ئەمساڵدا لەسلێمانی (هه‌زارو 517) توشبوی شێرپەنجە تۆمارکراون‌و لەمانگێکیشدا 213 تووشبوو، واتە بۆ هەر 24 کاتژمیرێک حه‌وت توشبوو دەستنیشانکراون، لەو ژمارەیەش لە7%یان منداڵ‌و مێردمنداڵن.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى پزیشكان‌و كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا باسیانكرد، لەنەخۆشخانەکانی تایبەت بەشێرپەنجە دەرمانی پێویست نەماوە بۆ نەخۆشەکان‌و داوای بەهاناوەچوون دەکەن.
هه‌روه‌ك پێیانوایه، هۆکارەکەی بۆ کەمتەرخەمی‌و بێباکی حکومەت دەگەڕێتەوە بەجۆرێک کە حکومەت ئامادەنییە پارەی ئەو کۆمپانیانانە بدات کە دەرمانی پێویست دابیندەکەن بۆ نەخۆشەکان‌و لەبەرامبەردا کۆمپانیاکانیش هێنانی دەرمانیان ڕاگرتوە.
دوو جۆری دەرمان لەنەخۆشخانەی هیوا نەماون‌و نەخۆشیش ناتوانێت لەدەرەوەی نەخۆشخانە دەستیبکەوێت، ئەگەر هەشبێت نرخەکەی لەهه‌زارو 200 دۆلار بۆ سێ هه‌زارو 200 دۆلاردا دەبێت‌و "کوالێتییەکەشی باش نییە"، حکومەتی هەرێمیش وەک زۆر مەترسی دیکەی کە ڕوبەڕوی هاوڵاتیەکانی دەبێتەوە، بەرامبەر بەنەمانی ئەو دەرمانانە بێباکە.