شارپرێس:
ڕووداوێک کە بەشێک وەک شۆرش و بەشێک وەک کودەتا ناوی دەبەن.کودەتایەک کە هەر بە کودەتا کۆتایی هات یان شۆرشێک کە کودەتا کۆتایی پێهێنا و
خەونەکانی شۆرشگێرەکانی لە گۆرنا؟.
شۆرش بێت یان کودەتا هیچ لەوراستیە ناگۆرێت کە وڵات ئێستا پێویستی بە گۆرانکاریی
جەوهەریی هەیەو کودەتاو شۆرش بونەتە خواستێکی قۆناغەکە..
١٤ی تەمووز لە نێوان دوو دەستەواژەدا.
بەرەبەیانی رۆژی 14ی تەمووز بەھەوڵی عەبدولکەریم قاسم و چەندین ئەفسەری
دیکە، فەرمانڕەوایی عێراق لە سیستمی پاشایەتییەوە گۆڕا بۆ سیستمی کۆماریی، ئەمەش بە
یەکێک لە رووداوە گرنگ و پڕ بایەخەکانی مێژووی عێراق و ناوچەكە دادەنرێت.
لە دوای كۆنترۆڵكردنی فەرماندەیی گشتی سوپا و بارەگای
رادیۆ و بەدالەی ناوەندیی لەلایەن
هێزەكانی لیوای 20ی سوپای عێراقەوە بە پشتیوانی ئەفسەرە نیشتمانییەكان، لە رۆژی
یەكەم بەیاننامەی راگەیاندنی كۆماری عێراق بڵاوكرایەوە، بەیاننامەیەک کە گوزارشت
بوو لە قۆناغێکی نوێی وڵات کە ئەویش گۆرێنی سیستەمی پاشایەتی بوو بۆ سیستەمی
کۆماریی.
ژمارەیەك ئەفسەری عێراقی كە لەلایەن عەبدولكەریم قاسم و
عەبدولسەلام عارفەوە سەرپەرشتی دەكران، هێرشیان كردەسەر كۆشكی كۆماری و هەموو
ئەندامانی خێزانی پادشایی و دار‌و دەستەو خزمەتکارەکانیشیان كوشتن.
کودەتاکە بە جۆریک بوو تەنانەت عەبدولستار سەبع کە بە فەرماندەی كۆمەڵكوژیەكە ناسراوە، خۆی دانی
بەوەدا ناوە كە هیچ كەسێك فەرمانی كوشتنی پێنەكردووەو لە خۆیەوە ئەو بڕیارەی داوە.
کوشتن و و خوێنرێژیەکانی ئەو روداوە بە هەموو پێوەرێک کردەوەیەکی
تیرۆرستیانەبوون، یان پارچەپارچەكردنی لاشەی رەمزەكانی پاشایەتیی و هەڵواسینی
لاشەكانیان بە ستونە كارەباییەكان‌و راكێشانیان بە شەقامەكانی بەغدادا، كردەوەیەكی
توندوتیژیی بوو كە لە قۆناغەكانی دواتردا زۆر توند‌وتیژتر و خوێناویی تر گوزارشتی
لە خۆی كرد‌و، هەندێك پێیان وایە ئەو سەرەتایە تا ئێستا كۆتایی نەهاتووە و عێراق لەو رۆژەوە
بەدەست خوێنرشتنەوە دەناڵینێت.
لە گریمانەی بەشێک لە چاودێران و
شارەزایانی جیهانیی، مانەوەی ڕژێمی پاشایەتی لە عێراقدا تا ئێستا ، لەوانەیە عێراقیش
وەك ئەردەن و میرنشینەكانی عەرەب و هەندێك وڵاتی پاشایەتی دیكە ئارامی بەخۆوە
ببینایەو سەرپەرشتیكردنی بەریتانیاش باشتر بوایە لەم سەرپەرشتیەی ئیستەی ئەمەریكاو
ئەو هەموو خوێنەش نەڕێژرایە.
بۆچونە جیاوازەکان لەسەر
ڕوداوەکە. ٦٣ ساڵ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر روداوه‌ی 14ی ته‌موزدا، به‌ڵام
تائێستا له‌نێوان هاوڵاتیانی عێراقدا مشتومڕه‌كان له‌باره‌ی ناوهێنانی ئه‌و
گۆڕانكارییە گرنگە یه‌كلانه‌بوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئاخۆ شۆڕش بوه
یاخود كوده‌تا؟
لە پێناسە باوەکانی شۆرشدا ئەوە هاتوە کە هەر جولانەوەیەکی گەل بە سەرۆکایەتی دەستەبژێرو
خەڵکی رۆشنبیر توانی رژێمێک لە رێگەی هێزەوە بگۆرن پێی دەوترێت شۆرش.
لە بەرامبەردا کودەتا به‌و جوڵانه‌وه‌یه
ده‌گوترێت كه كۆمه‌ڵێك ئه‌فسه‌ری سه‌ربازیی به سه‌ركردایه‌تی یه‌كێك له ئه‌فسه‌ره‌كان
پێی هه‌ڵده‌ستن به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات‌و به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه
تایبه‌ته‌كانی خۆیاندا.
هەر بۆیە هه‌ندێك له خه‌ڵك به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی
پشتوانی رژێمی پادشایه‌تی ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی (14)ی ته‌موز رویدا كوده‌تا
بوو، چونكه به‌وته‌ی ئه‌مان رژێمی پادشایه‌تی عێراق رژێمێكی دیموكراتی بوه‌و
ئه‌و هه‌نگاوه ده‌رگا له‌سه‌ر كوده‌تاو حوكمی عه‌سكه‌ر له عێراق كردوه‌ته‌وه،
هه‌ر به‌مه‌شه‌وه ناوه‌ستن‌و زۆرجار به‌رپرسیارێتی ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی كه
دواتر‌و له ماوه‌ی حوكمڕانی حزبی به‌عسدا به‌سه‌ر گه‌لی عێراقدا هات ده‌خه‌نه
ئه‌ستۆی بزوتنه‌وه‌ی (14)ی ته‌مموزه.
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌وانەی پشتیوانی بزوتنه‌وه‌ی (14)ی
ته‌مموز ده‌كه‌ن ده‌ڵێن؛ بزوتنه‌وه‌ی (14)ى ته‌موز بوه‌ته قوربانی به‌عسییه‌كان
و ئه‌و شۆڤێنیانه‌ی كه دواتر له ساڵی (1963) ده‌ستیان به‌سه‌ر شۆڕشدا گرت،
بۆیە نەیتوانیووە ئامانجی خۆی بپێكێت.
بزوتنەوەی چواردەی تەمووز هۆکار گەلێکی ناوخۆیی و دەرەکی
هەبوو کە پێدەچێت ئێستای عێراق بەدەست هەمان ئەو هۆکارانەوە بناڵێنێت و ئەو
هۆکارانە ببنە خواستێکی زیندو بۆ گۆرانکاری بنەڕەتی لە سیستمی فەرمانرەوایی ئێستای
عێراقدا، بە نمونەی داگیرکاری وڵاتان بە تایبەت بەریتانیا و لە سێدارەدان و
دەستگیرکردنی ئەفسەرە ئازادیخوازەکان، خراپی دۆخی گوزەرانی خەڵک و شکستی سیستەمەکە
لە بەدیهێنانی خواستەکانی دانیشتوانی وڵات،هەروەها هەژمونی وڵاتانی بێگانەو
کۆمپانیاکانیان بە تایبەت لە بواری نەوتدا بەسەر وڵاتەوە کە بوبوە هۆکاری
هەڵئاوسانێکی زۆری دارایی و داکشانی ئابوریی عێراق.
لە لایەکی ترەوە رێككه‌وتنی حكومه‌ته‌كه‌ی نوری سه‌عید
له‌گه‌ڵ وڵاتانی خۆرئاوا له چوارچێوه‌ی په‌یمانی به‌غداد كه له‌و كاته‌دا وه‌ك
گرێبه‌ستێكی ستراتیژی بۆ هێنانی هه‌ژمونی به‌ریتانیا‌و فه‌ره‌نساو دواتر
هێنانی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سامانی نه‌وتدا
له‌ناوچه‌كه وه‌سفده‌كرا، کە ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌مه‌به‌ستی وه‌ستانه‌وه به‌ڕوی
یه‌كێتی سۆڤیه‌تدا بوو.
هەر چۆنێك بێت و هۆكارەكان هەرچی بن 14 ته‌مموز رۆژێكی
وەرچەرخانە لە مێژووی عێراقدا، خاڵی وەرچەرخان و هاتنەكایەی قۆناغێكی نوێی مێژوویی،
مێژوویەك ئەگەر چی هەندێك بە كودەتا و
هەندێكی تر بە شۆڕشێكی بۆ رزگاركردنی خەڵكی جوتیار و كرێكاری وەسفدەكەن، بەڵام هەموویان
كۆكن لەسەر ئەوەی لێكەوتەكانی 14ی ته‌مموزی تێكڕای پاشهاتە باش و خراپەكانی
عێراقی لێبەرهەمهات، كە تائێستایش لێكەوتەكانی بەژیانی سیاسی، سەربازی و ئابوری
عێراقەوە دیارە، ڕەنگە هەر ئەو لێکەوتانەش وایان کردبێت کە عێراق لە دوای ئەو
مێژوەوە بە ولاتی کودەتاکان ناونرابێت و لە دوای نەمانی رژێمی پاشایەتیەوە وڵات
هەناسەیەکی ئارامی نەنابێت.