شارپرێس:
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی
قایمقامیه‌تی سلێمانی، بەهۆی پابەندنەبونیان بە ڕێنماییەكانەوە دو
ماركێت و كەبابخانەیەك و شاورمەیەكی داخست و داوا لە هالاتیان دەكات، لەكاتی
هەبونی هەر سكاڵایەك پەیوەندیان پێوەبكەن.
قایمقامیەتی
سلێمانی بڵاویكردەوە، به‌مه‌به‌ستی پشكنینی ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نی
و خزمه‌تگوزارییانه‌ی له‌لایه‌ن خاوه‌ن شوێنه‌كان له‌رۆژانی جه‌ژندا پێشكه‌ش به هاوڵاتیان
و گه‌شتیارانی شاری سلێمانی ده‌كه‌ن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی چاودێری سه‌رجه‌م چێشتخانه و ریستۆانت و كافتریاكان و شوێنه
گه‌شتیاریه‌كان ده‌كه‌ن هاوڵاتیان و گه‌شتیاران بۆ به‌سه‌ر بردنی كاتێكی خۆش روی تێده‌كه‌ن.
لەو
چوارچێوەیەدا، ئەمڕۆ لیژنەهاوبەشەكان، هەریەك لە کەبابخانەی سولی گراند لە شەقامی سالم
(سەهۆڵەکە)ی شاری سلێمانی و شاورمەی سولی گراند لە شەقامی سالمی بەهۆی پابەندنەبون بە مەرج ورێنماییەکانی کارکردن داخست.
هەروەها، مارکێتی وان
لە گەڕەکی سەرچنار و مارکێتی مازوخ لە گەڕەکی سەرچنار، بەهۆی دانانی ئاوی لەدەبەنراو لەشوێنی گەرم داخست.
قایمقامیەتی
سلێمانی داوا لە هاولاتیان دەكات، له‌كاتی هه‌بونی سكاڵا یان پێدانی زانیاری به
قایمقامیه‌تی سلێمانی و لیژنه هاوبه‌شه‌كان, پەیوەندیان پێوەبكه‌ن.
س . س