شارپرێس:
به به‌شداری راوێژكاری كاروباری سیاسی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڤیكتۆریا نولاند، گفتوگۆیه‌كی چڕ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان رووسیا و توركیا و هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له‌و باره‌یه‌وه كرا.
میدیاکانى ئەمرۆیکا بڵاویانکردەوە کە لەو کۆبوونەوەیەدا كۆنگرێسمانه‌كان داوایان له کۆشکى سپی کردوە كه له به‌رامبه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و رووسیا و هه‌روه‌ها كڕینی سیسته‌می به‌رگری ئیس 400ی رووسی له لایه‌ن توركیاوه بێده‌نگ نه‌بێت و هه‌ڵوێستێكی توندی هه‌بێت.
راوێژكاری به‌رپرسی كاروباری سیاسی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڤیكتۆریا نولاند له وه‌ڵامی سه‌ناتۆره‌كاندا ئاماژەى بەوەشکردوە، ئه‌مریكا له‌به‌ر كڕینی ئیس 400 له رووسیا گه‌مارۆی به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاندووه و ئه‌گه‌ر بێ‌تۆ توركیا به‌رده‌وام بێت و سیسته‌می نوێ دیكه له رووسیا بكڕێت ئه‌وا ئه‌مریكا گه‌مارۆی قورس‌تر ده‌خاته سه‌ر توركیا.
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ی به‌هۆی كڕینی ئیس 400وه به‌سه‌ر توركیادا سه‌پێنراون هێشتا كاریان پێ ده‌كرێت و ئه‌مریكا ئاماده نییه گه‌مارۆكان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
لەچەند رۆژى رابردووش میدیاکانى تورکیا ئەوەیان بڵاوکردەوە کە كۆمپانیای پیشه‌سازی به‌رگری ئاسمانی رووسیا بڵاویكرده‌وه كه له نێوان توركیا و رووسیادا گفتوگۆ بۆ كڕینی به‌شی دووه‌می ئیس 400كان به‌رده‌وامه و له داهاتوویه‌كی نزیكدا رێككه‌وتنێكی دیكه ئیمزا ده‌كرێت له نێوان رووسیا و توركیادا.