تەندروستی سلێمانی ئاماری ئەمڕۆی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

کوردستان

22/07/2021‌ 1558 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئاشکرایدەکات، 154 توشبوی كۆرۆنا لەنەخۆشخانەكانی تایبەت بەكۆرۆنادان لەسنوری پارێزگای سلێمانی و دوو توشبویش گیانیان لەدەستداوە.


 بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگه‌یاندوه‌، ئەمڕۆ 20 توشبوی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بەكۆرۆنا كراون لەسنوری پارێزگای سلێمانی‌و 29 توشبوش نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، 154 توشبوی كۆرۆنا لەنەخۆشخانەدان‌و 120 توشبوشیان لەژێر ئۆكسجیندان ‌14 توشبوش لەژووری چاودێری چڕدان.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردوە، كە 14 توشبوش لەژێر ئامێری cpap دان‌و سێ توشبوش گیانیان لەدەستداوە.