كەشناسی پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

کوردستان

24/07/2021‌ 726 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

بەڕێوبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند؛ لە سبەینێوە پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و ڕۆژی پێنجشەمە ڕوولە دابەزین دەكەن.


بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، بەهۆی زیاد بوونى کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمى ساڵانە پێشبینى دەکرێ پلەکانى گەرما لە سبەی يه‌ك شه‌ممه‌وه‌ بە 1 پلە بەرزتر بێتەوە, وە لە ڕۆژی دوو شەممەوە  تا چوار شەممە بەرزبونەوەیەکى زیاتر بە خۆوە دەبینێ بەبەراورد لە گەڵ پلەکانى گەرمای ئەمڕۆدا بەڵام لەپێنج شەممەوە بەرزترین پلەکانى گەرما بە (2-3) پلە دادەبەزێت.

كەشناسی هەرێم، بۆ ڕۆژانى دوو شەممە تا چوار شەممە، پێشبینى دەکات بەرزترین پلەکانى گەرمى لە شارەكانی هەرێم بەم شێوەیە بێت:

هەولێر و سلێمانى و دهۆک و هەڵەبجە (43-46) پلەى سیلیزى

کەرکووک  (46-48) پلەى سیلیزى

ناوچەکانى گەرمیان و خانەقین (47-51) پلەى سیلیزى

س.س