شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى هاتوچۆى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ڕونكردنه‌وه له‌باره‌ى بڵاوبونه‌وه‌ى هه‌واڵى گۆڕین‌و یه‌كخستنى تابلۆى ئۆتۆمبێل ده‌دات له‌نێوان هه‌رێم‌و عێراقدا، ده‌شڵێت:"هیچ بڕیارێك له‌وباره‌یه‌وه نییه‌و هیچ به‌ره‌و پێشچونێكیش له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدادا ڕوینه‌داوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته".
لیوا عه‌بدولقادر عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى هاتوچۆى هه‌رێم له‌لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ شارپرێس ڕایگه‌یاند، "نزیكه‌ى پێنج مانگ پێش ئێستا كۆبونه‌وه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ هاتوچۆى گشتى عێراق ئه‌نجامدا بۆ گۆڕین‌و یه‌كخستنى تابلۆى ئۆتۆمبێل له‌سه‌رتاسه‌رى عێراقدا".
وتیشى:"له‌وكاته‌وه تائێستا عێراق هیچ وه‌ڵامێكى ئێمه‌ى نه‌داوه‌ته‌وه كه ئاخۆ له‌سه‌ر چ میكانیزمێك ڕێكبكه‌وین‌و به‌چ شێوه‌یه‌ك كاربكه‌ین".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "ئه‌مڕۆ وا بڵاوكراوه‌ته‌وه گوایه تابلۆى ئۆتۆمبێل له‌هه‌رێم ده‌گۆڕێت‌و له‌گه‌ڵ عێراق یه‌كده‌خرێت به‌چه‌ند گۆڕانكاریه‌كه‌وه، به‌ڵام ڕاستى بابه‌ته‌كه به‌و شێوه‌یه‌یه كه هیچ به‌ره‌و پێشچونێك له‌دواى كۆبونه‌وه‌كه‌ى پێنج مانگ پێش ئێستا ڕوینه‌داوه‌و عێراقیش وه‌ڵامى ئێمه‌ى نه‌داوه‌ته‌وه".
ش.هـ