شارپرێس:
به‌یانى ئه‌مڕۆ قوباد تاڵه‌بانى وه‌كو سه‌رۆكى لیستی هاوپەیمانی كوردستان (هاوپه‌یمانێتى یه‌كێتى‌و گۆڕان) گه‌یشته مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان له‌گردى زه‌رگه‌ته‌ى سلێمانى‌و كۆبونه‌وه‌ى هاوپه‌یمانێتیه‌كه ئه‌نجامدرا.
له‌دواى کۆبونەوەكه‌ش قوباد تاڵەبانی سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کوردستان‌و د.ده‌رباز محەمەد جێگرى سەرۆکى لیست، كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامداو قوباد تاڵه‌بانى وتى:"له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا باسى میكانیزمى چۆنێتى كاركردنى هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌مان كرد‌و ئه‌ركه‌كانمان دابه‌شكرد به‌سه‌ر لیژنه هاوبه‌شه‌كانمان".
وتیشى:"وه‌كو هه‌موولایه‌ك ده‌زانن بانگه‌شه ده‌ستى پێكردوه، ئێمه‌ش خه‌ڵك‌و هێزى خۆمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕو كار بۆ سه‌ركه‌وتنى هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌مان".
تاڵه‌بانى ئه‌وه‌شى وت:"وه‌كو جه‌ختمانكردۆته‌وه له‌م هاوپه‌یمانێتیه‌دا ده‌مانه‌وێت ئارامى‌و سه‌قامگیریی بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پێكه‌وه به‌به‌هێزى له‌به‌غدا به‌رگرى له‌مافى خه‌ڵكى كوردستان بكه‌ین".
له‌كۆتاییشدا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، "له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا سوپاسى خۆم گه‌یانده بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ ئه‌وه‌ى متمانه‌یان به‌منداوه وه‌كو سه‌رۆكى هاوپه‌یمانێتى كوردستانى، ئێمه پێكه‌وه به‌هێزترین‌و جوانترین".