شارپرێس:
له‌سه‌ر داواى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆبونه‌وه‌ى سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌و نوێنه‌رى لایه‌نه سیاسیه عێراقیه‌كان له‌به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌واده‌ى خۆیدا ئه‌نجامبدرێت.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران، له‌سه‌ر داواى مسته‌فا كازمى كۆبونه‌وه‌یه‌كى فراوان له‌نێوان سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى عێراق به‌به‌شدارى نوێنه‌رى لایه‌نه‌سیاسیه عێراقیه‌كان ئه‌نجامدراوه.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیران ده‌رئه‌نجامى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئه‌مریكا بۆ به‌شداربوان خستۆته‌ڕوو، ڕاشیگه‌یاندوه، به‌پێى ئه‌و خشته زه‌مه‌نیه‌ى له‌سه‌رى ڕێكه‌وتون له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا ئه‌مریكا سه‌رجه‌م هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانى له‌عێراق ده‌كشێنێته‌وه.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌موان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بون كه هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ى خۆیدا ئه‌نجامبدرێت، داواش له‌و لایه‌نه سیاسیانه بكه‌ن كه له‌پرۆسه‌كه كشاونه‌ته‌وه، به‌شدارى له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن‌و پێكه‌وه گفتوگۆیه‌كى ڕاشكاوانه بكه‌ن له‌سه‌ر كێشه‌كان‌و به‌هه‌موان پرۆسه‌ى دیموكراسى سه‌ربخه‌ن.
له‌ئێستادا له‌عێراق پرسى ئه‌نجامدان یان دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كان پرسێكى گه‌رمه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه كه‌مترین بانگه‌شه كراوه له‌لایه‌ن كاندیده‌كانه‌وه‌و حكومه‌ت‌و كۆمسیۆنیش جه‌خت له‌ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌نه‌وه له‌ڕۆژى 10 ئۆكتۆبه‌رى ئه‌مساڵ.
ئ.ق