کازمی نەیارەکان له‌به‌غدا کۆدەکاتەوە

عیراق

02/08/2021‌ 626 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بڕیارە لەئایندەیەکى نزیکدا کۆبونەوەی لوتکەی وڵاتانی هەرێمیی‌و دراوسێی عێراق لەشاری بەغدا ئەنجامبدرێت.


بەگوێرەی میدیای عێراقی، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دەستی بەهەوڵەکانی کردوە بۆ کۆکردنەوەی وڵاتانی دراوسێی عێراق لەشاری بەغدا، لەوانە (ئێران، تورکیا، ئیمارات، قەتەرو میسر).

میدیای عێراقی ئەوەشى باسکردوە، "کۆبونەوەکە بۆ تاووتوێکردنی دۆخی ناوچەکەو پەیوەندییەکانی عێراقە لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەرو بڕیاریشە لەدوای ناوەڕاستی ئەم مانگە کۆبونەوەی لوتکە لەبەغدا ئەنجامبدرێت".

له‌دوا سه‌ردانیدا بۆ واشنتۆن، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌گه‌ڵ جۆ بایدن سه‌رۆكى ئه‌مریكا كۆبۆوه‌و واده‌یه‌ك دیاریكراوه‌ بۆ پاشه‌كشه‌ى هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانى ئه‌مریكا له‌عێراق‌و ته‌نها ژماره‌یه‌ك ڕاوێژكارى سه‌ربازییان ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ هاوكاریكردنى سوپاى عێراق، بۆ ئه‌وه‌ش كازمى ده‌یه‌وێت هه‌موو وڵاتانى هه‌رێمیی‌و ناوچه‌كه‌ هاوكاریی عێراق بكه‌ن.