بەرشەلۆنە رەتی كردەوە ئەم یاریزانە بدات بە یۆڤانتۆس

وەرزش

03/08/2021‌ 317 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی رەتی كردەوە میرالیم بیانیچی بۆسنی بە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بفرۆشێت

بە گوێرەی راپۆرتە ئیسپانییەكان، ڤالی رەمزانی بریكاری بیانیچ داوای لە یانەی بەرشەلۆنە كردووە رێگە بدەن كە بیانیچ روو لە یانەی یۆڤانتۆس بكات.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ نوسیویەتی، هەرچەندە بیانیچ لە پێكهاتەی سەرەكی بەرشەلۆنە دوركەوتوەتەوە، بەڵام یانەكە رەتی كردووەتەوە ئەو یاریزانە بفرۆشێت.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوە كردووە، یانەی یۆڤانتۆس بە مەرجێك داوای بیانیچی كردووە، مەرجەكەیش ئەوەیە بەشێك لە موچەكەی بیانیچ یانەی بەرشەلۆنە دابینی بكات و بەرشەلۆنە بەو مەرجە قایل نەبووە.

رەنج رەسول