شارپرێس:
فەرمانی دەستگیرکردن بۆ لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەرچوو، سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌تیش ورده‌كاریی‌و هۆكارى ئه‌و بڕیاره ئاشكراده‌كات‌و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "هیچ په‌یوه‌ندیه‌كى به‌بافڵ تاڵه‌بانیه‌وه نییه".
سەرچاوەیەکی تایبەت ئه‌وه‌ى بۆ شارپرێس ئاشكراكرد، "ئەمڕۆ دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی دەرکردوە بەتۆمەتی ڕفاندن".
به‌وته‌ى سەرچاوەکە، "فەرمانەکەى دادگا لەسەر سکاڵای هاوڵاتیەک بوە نه‌ك بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی‌و كه‌یسه‌كه په‌یوه‌ندیی به‌ڕفاندن‌و ئەشکەنجەدان‌و لێسەندنی پارە بەزۆر هه‌یه".
هه‌مان ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شى به‌شارپرێس ڕاگه‌یاند، "ئەوەی دەوترێت گوایه لەسەر داوای باڤڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی فەرمانی گرتنەکە دەرچوە ڕاستە نییەو ئەو هاوڵاتیەی داوای یاسایی لەسەر هاوسەرۆکی یەکێتی تۆمارکردوە، چونكه وه‌كو وتویه‌تى پێشتر لەلایەن لاهور شێخ جەنگییەوە ڕفێنراوەو ئەشکەنجەدراوەو بەزۆر پارەی لێسەنراوە".
ئێواره‌ى دوێنێش لاهور شێخ جه‌نگى له‌په‌یامێكدا كه ئاراسته‌ى حزبه‌كه‌ى كرد، جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ى، "له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ئاراسته‌ى كراون له‌دواى 8ى ته‌مموزه‌وه په‌نا ده‌باته‌به‌ر دادگا بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌یان".