شارپرێس:
وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، سبه‌ى ده‌ست به دابه‌شكردنى موچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌كه‌ن و 100%ى موچه ده‌درێت.
د. جوتیار عادل وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، سبه‌ى ده‌ست به دابه‌شكردنى 100% موچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌كرێت و به‌پێى سیوله له‌ماوه‌یه‌كى دیاریكراودا موچه‌ى گشت وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌ش ده‌كرێت.
مانگى ڕابردوو حكومه‌تى هه‌رێم لێبڕینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌ڵگرت و سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر به‌غدا به‌رده‌وام بێت له ناردنى 200ملیاره‌كه ده‌توانن مووچه به‌بێ لێبڕین دابه‌ش بكه‌ن و بۆ ئه‌م مانگه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاریداوه به ناردنى 200ملیار دینار بۆ هه‌رێم به‌ڵام تا ئێستا بڕیاره‌كه جێبه‌جێنه‌كراوه.
ئ.ق