شارپرێس:
له‌په‌روه‌رده‌ى ناوه‌ندى هه‌ولێر موچه‌ى 41 مامۆستا بڕدرا به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئاماده‌نه‌بون له‌چاودێریكردنى هۆڵه‌كانى تاقیكردنه‌وه‌ى قۆناغى 12 ئاماده‌یی.
به‌پێى فه‌رمانێكى كارگێڕى ژماره 18647 له 7-9 به‌شدار عه‌بدولخالق به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر بڕیاریداوه به‌ئه‌ژماركردنى 7 ڕۆژ ماوه‌ى نێوان 6-9 تا 13-9 به‌نه‌هاتنى بێ موچه بۆ 41 مامۆستاى په‌روه‌رده‌ى ناوه‌ندى هه‌ولێر كه ئاماده‌نه‌بون له‌هۆڵه‌كانى چاودێری تاقیكردنه‌وه‌كان.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌و مامۆستایانه به‌بێ هۆ ئاماده‌نه‌بون له‌هۆڵى تاقیكردنه‌وه‌كانى قۆناغى 12 ئاماده‌یی.
پێشتریش بڕیاردرا هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌رێكى خوێندنگه‌كان له‌هۆڵه‌كانى تاقیكردنه‌وه به‌هه‌رهۆیه‌ك ئاماده‌نه‌بێت له‌به‌ڕێوه‌به‌رى لاده‌برێت.
ئ.ق