یاریزانێكی لیڤەرپول نەشتەرگەری دەكرێت

وەرزش

15/09/2021‌ 343 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هارڤی ئیلۆت یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی نەشتەرگەری بۆ قولەپێی چەپی ئەنجامدەجرێت كە رۆژی دوێنێ لە یارییەكی خولی ئینگلیزی شكا.

لە یاری هەفتەی چوارەمی خولی ئینگلیزی نێوان لیڤەرپول و لیدز كە بە ئەنجامی 3-0 لە بەرژەوەندی لیڤەرپول كۆتایی هات، ئیلۆتی تەمەن 18 ساڵ لە خولەكی 60 دوچاری پێكانێكی سەخت بوو.

باسكال ستریكی بەرگریكاری یانەی لیدز رووبەرووی ئیلۆت بۆیەوە و بەهۆی ئەو رووبەرووبوونەوەیە قولەپێی چەپی ئیلۆت شكا و بەهۆیەوە یاریگای بەجێهێشت.

پاش یارییەكە ئیلۆت وێنەیەكی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوكردوەتەوە و پەنجە گەورەی بەرز كردوەتەوە و نوسیویەتی، لەسەر رێگای چاكبوونەوەم.

رەنج رەسول