شارپرێس:
وته‌بێژی حومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وه مافێكی فه‌رمانبه‌رانه‌و مافه‌كه‌یان ده‌ده‌نه‌وه.
د.جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعشه‌وه له ساڵی 2014وه پله به‌رزكردنه‌وه ڕاگیراوه‌و په‌یوه‌سته به پرۆژه یاسای بودجه‌ی هه‌رێم و عێراقه‌وه حكومه‌ت له پلانیدایه ئه‌م بابه‌ته چاره‌سه‌ر بكات.
د.جوتیار عادل وتیشی، حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ك وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ نیه بتوانێت قه‌رزبكات، بۆیه ناچارین خۆمان بگونجێنین و پله‌به‌رزكردنه‌وه‌و ماف و شایسته‌ی فه‌رمانبه‌ران ئه‌ومافانه‌یان ده‌ده‌ینه‌وه به‌ڵام ده‌بێت حكومه‌ت بتوانێت به‌ر له‌وه گرفته‌كه له ڕووی داراییه‌وه چاره‌سه‌ربكات.
له‌ئێستادا له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌رفه‌رمانبه‌رێك زیاتر له دووپله‌ی لای حكومه‌ته‌و به‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پله‌كانی و بڕیاردان له پله‌به‌رزكردنه‌وه‌یان پێویسته مانگانه حكومه‌ت به‌ده‌یان ملیار بداته فه‌رمانبه‌ران.
ئ.ق