شارپرێس:
به‌گوێره‌ى لێدوانى سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌تى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، سبه‌ینێ موچه‌ى لیواكانى پیاده‌ى ئه‌و وه‌زاره‌ته دابه‌شده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كه داوایكرد ناوى ئاشكرانه‌كرێت به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، "سبه‌ینێ سێشەممە موچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، "موچه‌ى لیواكانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌بێ لێبڕین دابه‌شده‌كرێت‌و ئه‌و موچه‌یه‌ش له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعشه‌وه دابینده‌كرێت‌و سبه‌ینێ سێشه‌ممه ده‌ست به‌دابه‌شكردنى ده‌كرێت".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ڕێگه‌ى وته‌بێژه‌كه‌یه‌وه ئه‌مڕۆ ئاشكرایكرد، ڕۆژى 25ى ئه‌م مانگه ده‌ست به‌دابه‌شكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت‌و بۆ ئه‌م مانگه‌ش موچه به‌بێ لێبڕین دابه‌شده‌كرێت.
ش.هـ