شارپرێس:
جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم كوردستان ڕایگه‌یاند، "سلێمانى له‌ڕوى ژینگه‌وه له‌سه‌ر ئاستى عێراق یه‌كه‌م پارێزگایه، هه‌وڵیشده‌ده‌ین له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه بیكه‌ینه یه‌كه‌م پارێزگا".
له‌میانى به‌شداربونى له‌پانێڵێكدا سه‌باره‌ت به‌ژینگه‌ى سلێمانى كه زانكۆى سلێمانى ڕێكیخستبوو قوباد تاڵه‌بانى ڕایگه‌یاند، "به‌سێ به‌رنامه كێشه‌ى تانجه‌رۆ كه ناوچه‌ى فڕێدانى زبڵ‌و خاشاكى سلێمانیه چاره‌سه‌رده‌كرێت‌وسلێمانى له‌ئێستادا كه‌له‌سه‌ر ئاستى عێراق له‌ڕوى ژینگه‌و پاك‌و خاوێنیه‌وه یه‌كه‌م پارێزگایه هه‌وڵده‌ده‌ین له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه بیكه‌ینه یه‌كه‌م".
ڕاشیگه‌یاند، "ئاگادارى كێشه‌ى تانجه‌رۆین كه هه‌م زبڵ‌و خاشاكى سلێمانى‌و هه‌میش ئاوه‌ڕۆى قورسى سلێمانى ده‌چێته ئه‌وناوچانه‌و بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاوه‌ڕۆكه دوو كۆمپانیاى به‌ریتانى پرۆژه‌یه‌كیان پێشكه‌شكرد، به‌ڵام به‌هۆى هه‌ندێك گرفته‌وه پڕۆژه‌كه نه‌كراو له‌ئێستادا حكومه‌ت له‌پلانیدایه به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ كه‌رتى تایبه‌ت ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ربكات".
وتیشى:"دروستكردنى كارگه‌یه‌ك بۆ ڕیسایكلین ده‌ستیپێكراوه‌و ئێستا ڕۆژانه تواناى ڕیسایكلینى 700 تۆن خاشاكیان هه‌یه‌و تواناى كارگه‌كه زۆر زیاتره له‌وه‌و كێشه‌ى داراییشان هه‌یه‌و حكومه‌ت هه‌وڵده‌دات بۆیان چاره‌سه‌ربكات".
جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت باسى له‌وه‌شكرد، "قۆناغى سێیه‌م‌و به‌رنامه‌ى سێیه‌مى حكومه‌ت ئه‌وه‌یه كه وردبینى كارگه‌كانى تانجه‌رۆبكرێت‌و هه‌وڵبدرێت ڕێگریى له‌وه‌بكرێت پاشماوه‌كانیان بكه‌نه ژینگه‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا هه‌وڵبدرێت هه‌ڵمه‌تى هۆشیارى ژینگه‌یی په‌ره‌ى پێبدرێت".
جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت جه‌ختیكرده‌وه، "جێى ده‌ستخۆشیه بۆ حكومه‌تى خۆجێىى سلێمانى له‌سه‌ر ئاستى عێراق یه‌كه‌م پارێزگایه بۆ پاكوخاوێنى‌و هه‌وڵده‌ده‌ین بیكه‌ینه یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه".
ئ.ق