وەزارەتی ناوخۆ لەسەر ڕێوشوێنە ئەمنییەكانی ڕۆژی دەنگدان كۆبۆوە

کوردستان

28/09/2021‌ 292 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەخت لەسەر گرنگیی ئاسایش و پاراستنی ڕۆژی دەنگدان کردەوە بۆ مسۆگەرکردنی هەڵبژاردنی دادپەروەرانە.

 ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم لە تویتەری خۆی نوسیوویەتی: لەگەڵ لیژنەی پێداچوونەوە بە پلان و ڕێکارە ئەمنییەکاندا کۆبونەوەمان ئەنجامدا بۆ تاوتوێكردنی ئەو ڕێوشوێنانەی کە لە ڕۆژی دەنگداندا ئەنجام بدرێت.

وەزیری ناوخۆ وتیشی: ئێمە جەختمان لەسەر گرنگی هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانە کردەوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ڕێوشوێنێک دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە کەشێکی ئارامدا ئەنجام بدرێت.

هەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 10ی تشرینی یەکەم لە سەرجەمی پارێزگاکانی عێراق و کوردستان بەڕێوەدەچێت و بۆ ئەو ڕۆژە خوێندنگاکان دەگۆڕدرێن بۆ ناوەندەکانی دەنگدان.
س.س

بەپەلە