زەنگی هۆشداریی لە بەنداوی دەربەندیخانەوە لێدرا

کوردستان

01/10/2021‌ 3518 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس – گەرمیان 
ساڵی ئاوی عیراق، دەستیپێکردووە، بەنداوی دەربەندیخان کەمترین ئاوی کۆکراوەی هەیە، بۆ ساڵی نوێی ئاوی عیراق. 

 رەحمان خانی بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە شارپرێسی راگەیاند" ئەمساڵ کەمترین داهاتی ئاوی-یمان هەبووە رژاوەتە سنووری بەنداوی دەربەندیخانەوە، کەمتربوون لە یەک ملیار مەتر سێجا ئاو. 

وتیشی" ئەمە یەکەمین ساڵ نیە، بە هۆی کەمبوونەوەی داهاتی ئاوەوە، ئاستی ئاوی بەنداوەکە داببەزێت و چەندین ساڵ تووشی دابەزینی ئاستی ئاو بووینتەوە لە ساڵانی شەستەکان و هەشتاکان و  2009 ش، ئاستی ئاو دابەزیوون و دووچاری کەمبوونەوە بووین. 

بەپێی ئەو راگەیەنراوەی لە پەڕەی فەڕمی بەنداوی دەربەندیخان بڵاوکراوتەوە ساڵی نوێی ئاوی لە عیراق دەستی پێکردووە و رایگەیاندووە " لە 30 ئەیلول ساڵی ئاوی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کۆتایی هات، ئەمڕۆ ساڵی نوێ دەستی پێ کرد، بەهۆی وشکەساڵیەوە و کاریگەری گرتنەوەی ئاو لە دیوی ئێرانەوە ، لە بەنداوی دەربەندیخان ڕێکۆردی کەمترین داهاتی ئاو لە 2020_2021 تۆمار کرا کە 902 ملیۆن مەتری سێجا بو. 

بەنداوی دەربەندیخان، بۆ کۆکردنەوەی ئاوی بەنداوەکە پشت بەو رووبار و رووبارۆچکانە دەبەستێت لە ئێرانەوە دەڕژێنە ناو بەنداوەکە، هەروەها باراناوی ناوچەکە و چەمە وەرزیەکانی سەرووی بەنداوەکە.