شارپرێس
پۆلیسی گەرمیان
بڵاویكردەوە، كرێكارێك لەكاتی كاركردندا لە ماركێتێكی قەزای كەلار، بەرتەزوی
كارەبا كەوتووە و گیانی لەدەستداوە.
ڕاگەیاندنی پۆلیسی
گەرمیان بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ، لەگەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلارەوە
تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی (محمد شیرکۆ نەسروللە ) لەدایکبووی 2005 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی
شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی کارەباوە گیانی لەدەستدابوو .
وەك لە
ڕاگەیەندراوەكەی پۆلیسدا هاتووە، بەوتەی دوکاندارەکە
کەناوبراو لەمارکێتەکەی کاری کردووە لەکاتی پاککرنەوەی مەجاری مارکێتەکە بەشیش ، کارەبا
گرتویەتی ولەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە .
لەئێستادا بەمەبەستی
توێکاری تەمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو خاوەنی مارکێتەکەش بەبڕیاری
دادوەرو بەپێی مادەی411 بەندکراوە.
س.س